فەیسبووک 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەپی Facebook Messenger Lite وێنەی جوڵاو GIF و گۆڕینی ڕەنگی چاتەکان و زیاتریشی بۆ بەردەستکرا

ئەپی Facebook Messenger Lite، کە وەشانێکی سادە و سوکەڵەتری فەیسبووک مێسنجەرە، خاوەنی تایبەتمەندی کەمترە و سنوردارترە لە چاو ئەپی سەرەکی مێسنجەر. ئەپەکە وا دیزاینکراوە و دروستکراوە کە بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکان و هێڵی ئینتەرنێتی هێواش گونجاو بێت. بەم بۆنەیەوە، فەیسبووک ڕایگەیاند مێسنجەر لایت کۆمەڵێک تایبەتمەندی وەکو وێنەی جوڵاوی GIF و گۆڕینی ڕەنگی چاتەکان و چەند تایبەتمەندییەکانی تری هاوشێوەی ئەپی مێسنجەری سەرەکی بۆ زیادکراوە.

بێگومان پێشتر بەکارهێنەرانی مێسنجەر لایت دەیانتوانی وێنەی GIF وەربگرن، بەڵام نەیاندەتوانی بنێرن. ئێستا توانای ناردنی GIFـیان هەیە. هەروەها دەتوانیت ڕەنگی چاتەکان بگۆڕیت بۆ ڕەنگی دڵخوازی خۆت. هەروەها دەتوانیت نازناو واتە Nicknames دابنێیت.

زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیانە بۆ ئەم وەشانە لەوانەیە ببێتە هۆی جێگەی نیگەرانی زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەپی سەرەکی مێسنجەر بە تایبەتی ئەوانەی زۆر گوێ بەو تایبەتمەندیانە نادەن و تەنها شتێکی سەرەتاییان پێویستە بۆ مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیانیان وەکو دەق و وێنە و دەنگ. ئەمە هەرچەندە فەیسبووک دەڵێت مێسنجەر لایت لە قەبارەدا زۆر بچوکە و کەمترە لە ١٠ مێگابایت بە پێچەوانەی مێسنجەری سەرەکی کە ٤٧ مێگابایتە. کات ئەم شتە یەکلایی دەکاتەوە کە بەڕاستی لایتە یان نا!

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی مێسنجەر لایت.

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook Messenger
بۆچونی تۆ