ئەپ و نەرمەکاڵا
7, كانونی یه‌كه‌م 2018
22 ئه‌پ به‌هۆی هه‌بوونی ڕێكلامی ساخته له گووگڵ پله‌ی سڕانه‌وه
له دوای ئه‌وه‌ی ٢ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر گووگڵ ٢ ئه‌پی له كۆگای گووگڵ پله‌ی سڕییه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی جۆره ڕێكلامێكی ناڕاست به ناوی Ad fraud تێیاندا، ئه‌مڕۆ گووگڵ ٢٢ ئه‌پی دیكه‌ی له كۆگاكه سڕییه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی ڕێكلامی ساخته.
ڕێكلامه ساخته‌كه ناوی clickfraudـه ، بێزاركه‌ر و شاراوه‌یه، له‌گه‌ڵ په‌نجه‌دان به لایه‌كانی ئه‌په‌كاندا ڕێكلامه‌كه له یه‌كێک له وێبگه‌ڕه‌كانی ئامێره‌كه‌دا ده‌كرێته‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ر کرتەیەک و كردنه‌وه‌ی ڕیكلامه‌كان، بڕێک پاره ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری گه‌شه‌پێده‌ری ئه‌په‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ڕێكلامكه‌ره‌كه. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی فێڵه‌وه.
ئه‌په سڕاوه‌كان كه ڕێكلامه ساخته‌كه له‌نێویاندا بوونی هه‌بوو؛
- Sparkle FlashLight
- Snake Attack
- Math Solver
- ShapeSorter
- Tak A Trip
- Magnifeye
- Join Up
- Zombie Killer
- Space Rocket
- Neon Pong
- Just Flashlight
- Table Soccer
- Cliff Diver
- Box Stack
- Jelly Slice
- AK Blackjack
- Color Tiles
- Animal Match
- Roulette Mania
- HexaFall
- HexaBlocks
- PairZap
به‌شێك له‌م ئه‌پانه زیاتر له ٢ ملیۆن جار داگیرابوون، هاوكات به‌شێكیان بۆ سیسته‌می iOS ـیش به‌رده‌ستن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نی ڕێكلامه ساخته‌كه نین له نێویاندا و پارێزراون. ئه‌گه‌ر له ئێستادا یه‌كێک له‌و ئه‌پانه‌ت له ئامێره‌كه‌دا هه‌یه، پێشنیارت بۆ ده‌كه‌ین بیسڕیته‌وه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.