هەواڵ
7, كانونی یه‌كه‌م 2018
كێشه‌یه‌كی بێزاركه‌ر له هه‌ندێک مۆبایلی LG G7 ThinQ ده‌رده‌كه‌وێت

چه‌ند مانگێكی كه‌مه كۆمپانیای LG نه‌وه‌ی حه‌وته‌می له زنجیره‌ی G نمایشكرد ، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه یه‌كه‌مین كێشه‌ی به‌ده‌ر كه‌وت
گشت زانیارییه‌ک له‌سه‌ر LG G7 ThinQ
دوێنێ ٦ ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كه له تۆڕی Reddit و فۆڕمی XDAباسیان له كێشه‌یه‌ك ده‌كرد له مۆبایله‌كانیاندا كه له‌دوای هه‌ڵكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر وێنۆچكه‌ی كۆمپانیای درووستكه‌ر ده‌مێنێته‌وه و له‌پاشان ده‌كوژێته‌وه، به‌م شێوه‌یه هه‌ر كرداره‌كه دووباره ده‌بێته‌وه و ناچێته باری ئاسایی خۆی.
ڤیدیۆ:
كێشه‌كه تا ئێستا له لای به‌كارهێنه‌رانی ئه‌وروپا به‌ده‌ركه‌وتووه كه تایبه‌تن به تۆڕی T-Mobile. خۆشحاڵانه كۆمپانیای LG ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه كه كێشه‌كه له نه‌رمه‌كاڵای مۆبایلهكهدایه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له ڕێگای نوێكاری نهرمهكاڵاوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كات. بۆ ئه‌نجامدانی كێشه‌كه له ڕێگای نوێكاری نه‌رمه‌كاڵا پێویسته به‌كارهێنه‌ران سه‌ردانی نزیكترین بریكاری فه‌رمی LG بكه‌ن.
به‌ڵام هێشتا گوومان هه‌یه له‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی LG G7 ThinQ له نهرمهكاڵاكهیدا بێت، چونكه ساڵانی پێشوو هه‌مان كێشه له مۆبایله‌كانی G4، V10، V20، G5 ـی كۆمپانیاكه ده‌ركه‌وت و ده‌رچوو كه كێشه‌كه له ڕه‌قه‌كاڵای ئامێرهكاندایه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.