ئەپ و نەرمەکاڵا
8, كانونی یهكهم 2018
5 یاری نوێی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام ئەپ و یاری بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبن ئەمانەی خوارەوەش باشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیەن بۆ سیستمی ئەندرۆید.
F1 Mobile Racing
یەکێکە لە یاریەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا 1 تیایدا دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکەت تایبەت بکەیت هەتاوەکو پێشبڕکێی پێبکەیت لەگەڵ یاریکەرانی دیکە لە جیهاندا.
Command & Conquer: Rivals PVP
یاریەکی جەنگی پلانداڕشتنە و تیایدا دەتوانیت یەکەی جەنگی تایبەت بە خۆت بنیاد بنێیت و تایبەتی بکەیت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت ژمارەیەکی زۆر لە چەکەکان تاقیبکەیتەوە هەتاوەکو بەکاریان بهێنیت لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا.
GrandChase
یەکێکە لە باشترین یاریەکانی جێگۆڕکێی کەسایەتیەکان لە کاتی جەنگکردندا و تیایدا دەتوانیت ڕووبەڕوو بوونەوەی تاک لایەنە یان یاریکەرێک لە دژی یەکێکی دیکە یان کۆمەڵێک لە دژی کۆمەڵێکی دیکە ئەنجام بدەیت.
Spectrum Break
یاریەکی چێژ بەخشە و تیایدا کۆنتڕۆڵی کەسێک دەکەیت کە خلیسکێنە ئەنجام دەدات لە ژینگەیەکدا کە هێزی کێشکردن بوونی نییە.
Rover Rage
لەم یاریەدا دەتوانیت گالیسکە جەنگیەکەت بنیاد بنێیت و چەکە گونجاوەکانی بۆ هەڵببژێریت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت ڕووبەڕوو بوونەوەی پێ ئەنجام بدەیت لە دژی یاریکەری ڕاستەقینە، یاریەکە هەتاوەکو ئێستاش لە وەشانی تاقیکاریدایە و تۆش دەتوانیت یاریەکە دابگریت لە ڕێگای گووگڵ پلەیەوە بەڵام وەشانە تاقیکاریەکەی.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.