10
ڕێنمایی 8, كانونی یه‌كه‌م 2018

چۆنییەتی ناچالاککردنی Chat Heads لە ئەپی مێسنجەری فەیسبووک لە ئەندرۆید

تایبەتمەندی Chat Heads سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٣ ناسێندرا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێگەیەکی خێرا لە چاتکردن کاتێک لەسەر مۆبایلەکەت سەرقاڵی کاری تری. کاتێک ئەپی مێسنجەر دادەگریتە سەر مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ ئەم تایبەتمەندییە بەشێوەیەکی بنچینەیی لەگەڵی چالاکە. بەڵام زۆربەمان خواستمان لەسەر بەکارهێنانی نییە، لەبەرئەوە لەم بابەتە باس لە چۆنیەتی ناچالاککردنی دەکەین.

بۆ ئەوەی بە تەواوی Chat Heads ناچالاک بکەیت، پێویستە ئەپی مێسنجەر بکەیتەوە و پاشان پەنجە لە وێنەی پڕۆفایلەکەت بدە لە بەشی سەرەوە دەستە ڕاست. ئێستا لە ناو بەشی ڕێکخستنی مێسنجەر ووەرە خوارەوە تاوەکو Chat Heads دەبینیت. لە تەنیشیەوە پەنجە لە دوگمەکە بدە بۆ ناچالاککردنی. بێگومانیش ئەگەر ویستت دەتوانیت دووبارە بگەڕێیتەوە هەمان شوێن بۆ ئەوەی دووبارە چالاکی بکەینەوە. لە خوارەوە لە وێنەکە باشتر ڕوونکراوەتەوە.

تێبینی: ئەم فێرکارییە لەسەر دوایین وەشانی مێسنجەر ئەنجامدراوە. ئەگەر تۆ ئەو دیزاینە نوێیەت پێگەیشتووە کە لە ماوەی ڕابردوو ڕاگەیاندرا لەوانەیە شێوەی ناچالاککردنەکەی جیاوازبێت.

تاگەکان Facebook Messenger
بۆچونی تۆ