10
هەواڵ 12, كانونی یه‌كه‌م 2012

کۆمپانیای Oppo مۆبایلی هۆشمەندی Find 5 ئاشکرادەکات.

لە کۆتایدا پەردە لەسەر مۆبایلی هۆشمەند و زیرەکی Find 5 لادرا لە لایەن کۆمپانیای Oppo لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە شاری پەکین. ئەم مۆبایلە شاشەیەکی ٥ ئینجی بە ڕوونی بینینی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ی لەسەرە لەگەڵ بوونی پرۆسێسەری چوار ناوکی بەناوی Snapdragon S4 Pro APQ8064 و لەگەڵ ڕامێکی ٢ گێگابایتی. شایەنی باسە نوێترینی وەشانی سیستەمی بەناوبانگی مۆبایل سیستەمی گووگڵ ئەندرۆید ٤.١.٢ لەسەرە و تایبەتمەندنی NFCیش لەخۆی دەگرێت. سەبارەت بەکامێراکەی ١٣ مێگاپێکسڵە کە ئەمە تەنها ژمارە نییە بەڵکو کامێراکە پشتگیری HDRیش دەکات کە توانای بەرزی وێنەگرتنی هەیە. ئەمە لەگەڵ ئەوەی یەکەم مۆبایلی هۆشمەندە کە سیستەمی دەنگی Dirac HD تێدا بەکارهاتووە و ئەم سیستەمە سیستەمێکی بەتوانایە کە لە ئۆتۆمبیلەکانی جۆری BMW و بێنتەلی و جگە لەوانەش بەکارهاتووە. لە ڕووی یەکەی یادی ناوەکییەوە ١٦ گێگایە و شوێنی microSDیشی هەیە بۆ یادی دەرەکی. نرخەکەی ٤٨٠ دۆلارە و لەسەرەتای ساڵی داهاتوو دەخرێتە بازاڕەوە.

سەرچاوە unlimitedtech

بۆچونی تۆ