ڕێنمایی
9, كانونی یهكهم 2018
باشترین 4 بیستۆکی وایەرلێس وەک جێگرەوەیەک بۆ ئێیەر پۆدی ئەپڵ

بێگومان هەموومان ئارەزووی بە دەست هێنانی بیستۆکێکی ناوازە و دەنگ ساف دەکەین، بیستۆکەکانی وایەرلێسی ئێیەر پۆدی ئەپڵیش جیاواز لە بیستۆکەکانی دیکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی و دەنگێکی ناوازەن ئەمەش بە دڵنیایەوە بەکارهێنەر بەرەو ڕووی خۆی ڕادەکێشێت، بەڵام کێشەکە لە لای زۆرینەمان نرخی زۆر بەرزی ئەم بیستۆکانەیە و ڕەنگە توانای دابینکردنیمان نەبێت، هەر بۆیە لەم بابەتەدا پێشنیاری 4 بیستۆکی وایەرلێستان بۆ دەکەین کە بە بەراورد بە نرخی ئێیەر پۆدی ئەپڵ زۆر گونجاوترە و بە هەمان شێوەش خاوەنی تایبەتمەندی ناوازەیە.
JLab JBuds Air

ئەم بیستۆکە بە بەراورد بە نرخەکەی ئاستێکی بەرزی هەیە بە شێوەیەک سەرەڕای دەنگە ناوازەکەی توانای بەرگەگرتنی ئاو و تەپ و تۆزی هەیە و پاتریەکەشی توانای کارکردنی لە نێوان 3 بۆ 4 کاتژمێردایە.
Monoprice True Wireless

بە هەمان شێوەی بیستۆکی پێشوو ئەم بیستۆکەش دەنگێکی جۆرایەتی بەرزی هەیە و توانای بەرگەگرتنی ئاو و تەپ و تۆزی هەیە.
Rowkin Ascent Micro

جیاواز لە بیستۆکەکانی دیکە ئەم بیستۆکە توانای کارکردنی بەردەوامی هەیە بۆ ماوەی 17 کاتژمێر و دەشتوانیت لە ڕێگەی دانانی لە ناو پاکەتەکەی خۆیدا بارگاوی بکەیتەوە هەروەها توانای بەرگەگرتنی ئاو و تەپ و تۆزی هەیە.
Soul Emotion

لە حاڵەتێکدا گەر خوازیاری بیستۆکێکی بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئەوا دەتوانیت ئەم بیستۆکە بکەیتە هەڵبژاردەت و بە هەمان شێوەی بیستۆکەکانی دیکە خاوەنی دەنگێکی خۆش و ناوازەیە.
تێبینی:-
- بۆ کڕین و هێنانەوەی بیستۆکەکانی سەرەوە یان هەر بیستۆکێک و کاڵایەک کە ئارەزووی دەکەیت، پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـەوە کاڵاکانتان بە کەمترین کات و باشترین نرخ لە بازاڕەکانی وڵاتی ئەمریکا و چین بهێننەوە بۆ کوردستان، ئەوەی لەسەر ئێوە پێویستە تەنها پەیوەندی کردنە بە کۆمپانیا و ناردنی بەستەری کاڵای خوازراوە.
پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-
ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.