بابەتی گرینگ
10, کانوونی یەکەم 2018
باشترین ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به پۆسته ئه‌لكترۆنییه‌كان (E-mail) بۆ iOS و macOS

پۆسته ئه‌لكترۆنییه‌كان یاخود ئیمه‌یڵه‌كان بوونه‌ته پێویستی و گرنگییه‌كی ژیانی ڕۆژانه‌مان، به‌تایبه‌تی تر بوونه‌ته بناغه‌ی داخڵبوونی پێگه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌م بابه‌ته‌دا باشترین ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به پۆسته ئهلكترۆنییهكانتان بۆ ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و macOS.
خاوه‌ن دیزاینێكی ساده‌یه و ئاسانه له به‌كارهێناندا، توانای هه‌یه په‌یوه‌ست به چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی پۆسته ئهلكرۆنییهكان ببێت و گرنگترین پێداویستییه‌كانی تێدایه.
نرخ: خۆڕایی
داگرتن بۆ iOS
داگرتن بۆ macOS

یه‌كێك له نوێترین ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به پۆسته ئهلكترۆنییهكانه، هاوكات باشترینیشه توانای په‌یوه‌ستبوونی هه‌یه به هه‌ریه‌ك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی Cloud، Google، Yahoo، Exchange، Outlook، و IMAP هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه و به‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی Smart Inbox كه بهشهكانت بۆ جیا ده‌كاته‌وه.
نرخ: خۆڕایی
داگرتن بۆ iOS
داگرتن بۆ macOS

چه‌ند ساڵێكه بوونی هه‌یه و خاوه‌ن دیزاینێكی جوان و ساده‌یه، هاوشێوه‌یه‌ی ئه‌په‌كانی دیكه توانای په‌یوه‌ستبوونی به چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی تایبه‌ت به پۆسته ئه‌لكترۆنییه‌كان هه‌یه.
داگرتن بۆ iOS به‌نرخی ٤.٩٩$
داگرتن بۆ macOS به نرخی ٩.٩٩$

له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفتەوە درووستكراوه، خاوه‌نی تایبه‌ندمه‌ندیSmart Inbox ـه كه پۆسته ئهلكترۆنییهكانت به‌پێی جۆره‌كانی بۆ ڕێک ده‌خات و دیزاینی نزیكه له ئه‌پی بنه‌ڕه‌تی Apple Mail.
نرخ: خۆڕایی
داگرتن بۆ iOS
داگرتن بۆ macOS له‌ڕێگای Office 365

به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی دیكه خاوه‌ن تایبه‌ندمه‌ندییه ئاماژه پێكراوهكانه دیزاینێكی سه‌رده‌مییانه‌ی هه‌یه و پارێزراوه.
داگرتن بۆ iOS به‌نرخی ٩.٩٩$
داگرتن بۆ macOS به‌نرخی ١٩.٩٩$

ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌و ئه‌پانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت له‌لا په‌سه‌ند نییه، ده‌توانیت سوود له ئه‌پی Mail ببینیت كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له‌ناو هه‌ردوو سیسته‌مدا هه‌یه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.