ئەپڵ

5 لە باشترینەکانی بەرگی پارێزەر بۆ مۆبایلەکانی iPhone XS/XS MAX/XR

بێگومان مۆبایل بووەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی هەموومان و بووەتە پێویستیەک کە دەبێت هەموو کات لەگەڵمان بێت، هەر بۆیەش لەوانەیە بە هۆکاری بارودۆخی سەختی شوێنی کارکردنت یان لە کاتی کارکردن یان تەنانەت لە کاتی بەکارهێنانی ئاساییدا ئەگەری کەوتنە خوارەوەی مۆبایلەکەت و بەرکەوتنی بە زەوی یان هەر شتێکی دیکەدا هەیە، هەر بۆیەش لەم بابەتەدا کەی ئای تی ئێن چەند بەرگێکی پارێزەری بەهێز بۆ مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن کە ئەوانیش XS/XS MAX/XRـن دەکاتە پێشنیار هەتاوەکو هەمیشە مۆبایلەکانتان پارێزراو بێت لە شکان و زیانپێگەیشتن لە کاتی بەرکەوتن و کەوتنە خوارەوەیان.

URBAN ARMOR GEAR UAG iPhone Xs/X

لەم بەرگی پارێزەرەدا 5 چین لە ئاسن و پێست تێکەڵکراوە هەتاوەکو مۆبایلەکەت پارێزراو بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پارێزەرە هیچ ڕێگریەک دروست ناکات لە کاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایل لە ڕێگەی بێتەلەوە.

OtterBox DEFENDER SERIES Case for iPhone Xs & iPhone X

ئەم پارێزەرە گونجاوە بۆ هەریەک لە مۆبایلەکانی ئایفۆن XS و X، لەگەڵ ئەوەشدا چەند چینێک لە خۆدەگرێت بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە هەر بەرکەوتنێک و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی هیچ تەپ و تۆز یان خۆڵێک نادات.

Spigen Rugged Armor Designed for Apple iPhone XR

ئەم پارێزەرە گونجاوە بۆ مۆبایلی ئایفۆن XR و بە تەواوی مۆبایلەکە دەپارێزێت لە هەر بەرکەوتنێک کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

Spigen Rugged Armor Designed for Apple iPhone Xs MAX

هەمان شێوە و دیزاینی پارێزەرەکەی پێشووی هەیە بەڵام گونجاوە بۆ مۆبایلی ئایفۆن Xs MAX و بە هەموو شێوەیەک مۆبایلەکەت دەپارێزێت لەو بەرکەوتنانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

iPhone XR Case Heavy Duty Cover

پارێزەرێکی تەواو گونجێنراو هەتاوەکو مۆبایلەکەتی بە هۆیەوە بپارێزیت لە سەرجەم جۆرەکانی بەرکەوتن و کەوتنە خوارەوە، بە دڵنیایەوە ئەمەش بێ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر شێوازی بەکارهێنانی بەکارهێنەر بۆ مۆبایلەکە.

تێبینی:-

  • بۆ کڕین و هێنانەوەی پارێزەرەکانی سەرەوە یان هەر پارێزەر و کاڵایەک کە ئارەزووی دەکەیت، پێشنیاری کۆمپانیای KRDـتان بۆ دەکەین، دەتوانن لە ڕێگای کۆمپانیای KRDـەوە کاڵاکانتان بە کەمترین کات و باشترین نرخ لە بازاڕەکانی وڵاتی ئەمریکا و چین بهێننەوە بۆ کوردستان، ئەوەی لەسەر ئێوە پێویستە تەنها پەیوەندی کردنە بە کۆمپانیا و ناردنی بەستەری کاڵای خوازراوە.

پەڕەی فەرمی کۆمپانیای KRD لە فەیسبووک:-

ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای KRD:-

11 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
681