ئای ئۆ ئێس
13, كانونی یه‌كه‌م 2012
له 22-12 هیچ شتێك به ناوی جهیلبرەیکی ڕێک وپێکی iOS 6.0.1 بڵاو ناكرێته‌وه!

سڵاو هاوڕێیان رێكه‌وتی 10-12 هه‌واڵێك له سه‌رجه‌م ماڵپه‌ر و یانه‌كان بڵاو كرایه‌وه تەنانەت ئێمە لێرەوەش بڵاومانکردەوە بەڵام لەبەر پڕگومانیمان لە ڕوودانی نوسیبوومان ڕاستە یان نا و نیشانەی پرسیار هەبوو، پوختەکەی بریتی‌بوو لەوەی كه گوایه جهیلبرەیکی وەشانی 6.0.1 له 22-12-2012 بڵاو ده‌كرێته‌وه له لایه‌ن گروپێك به ناوی (Dream JB) كه ئه‌م هه‌واڵه‌ش له سه‌ر تویتی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پشت ڕاست كرایه‌وه، هه‌ر ئه‌م گروپه ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بۆ سه‌لماندنی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ی سه‌روه باسمان كرد 10-12-2012 بوو…
[divide style=”3″]
له 11-12-2012 گروپی ناوبراو ڤیدیۆیه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه به‌ڵام چی ڕووی دا…؟؟؟!!!
هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له لایه‌ن گروپی (Dream JB) له ماڵپه‌ری یوتوب هه‌ر زوو ڤیدیۆكه له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیان سڕایه‌وه، و هه‌ر دوای ئه‌ویش له لایه‌ن گروپی (iDownloadBlogger) ڤیدیۆكه به درۆ خرایه‌وه و چه‌ندین هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه دۆزیه‌وه كه 100% ده‌یسه‌لمێنیت كه ئه‌م ڤیدیۆیه درووست كراوه و ئامانجی خراپیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئه‌م جهیلبرێكهوه تووشی زیان بكه‌ن.
:: ئه‌مه‌ش ڤیدیۆكه و چۆنیه‌تی سه‌لماندنی هه‌ڵه‌كان ::
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=MjUG9dY1pn0[/youtube]
[divide style=”3″]
له 12-12-2012 چی ڕووی دا…؟ كێ بوون ئه‌وانه‌ی هاتنه ده‌نگ له‌سه‌ر ڕاستی و درووست ئه‌م هه‌واڵه…؟
هه‌ر دوو ڕۆژ دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه هه‌ردوو هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری گروپی (Chronic-Dev Team) ناسراو به (Chpwn) و (PlanetBeing) له‌سه‌ر تویتی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایانگه‌یاند، كه هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بوونی نیه به شیوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌یلبرێكی ڕێك و پێك ڕابگه‌یه‌نێت چونكه ئه‌وانه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان له ده‌ست نیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م جهیلبرێكه ڕابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ئه‌م دوو هاككه‌ره هۆشداری ئه‌وه‌یان دایه به‌كارهێنه‌ران كه هیچ به‌رنامه‌یه‌ك به‌كارنه‌هێنن كه له ده‌ره‌وه‌ی گروپی ئه‌وانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ جه‌یلبرێكی ڕێك و پێكی وەشانی 6.0.1، چونكه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌م به‌رنامه‌یه فایلاتی سیخوری و ڤایرۆسی پێوه لكێندرابێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیر هێنانه‌وه‌ی به‌هێزترین و تازه‌ترین هه‌ڵه‌كانی ووشانی 6.0.1 كه له Bootroom دۆزراوه‌ته‌وه له لایه‌ن هه‌ر سێ هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری گروپی (Chronic-Dev Team) دۆزراوه‌ته‌وه و هاككه‌ره‌كانیش بریتین له: (Chpwn) و (PlanetBeing) و (Pod2g)، وه ئێستاش هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ر (Pod2g) خه‌ریكی به جێگه‌یاندن و كۆتایی هێنانه به‌م جهیلبرێكه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بڵاوی بكاته‌وه.
له كۆتاییدا داوای لێ بوردن ده‌كه‌ین چونكه ئه‌مه هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ووشانی 6.0.1 چونكه دووباره جهیلبریك دوا ده‌كه‌وێت هه‌ر چه‌نده دوا بكه‌وێت باشتره له‌وه‌ی ئامێره‌كانتان تووشی زیان گه‌یاندن بێت.
لە هەر هەواڵێکی تر ئاگادارتان دەکەین لەگەڵمان بن!
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.