هەواڵ
11, كانونی یه‌كه‌م 2018
باری تاریک بۆ Google Chrome زیاد ده‌كرێت له سیستەمی macOS

له‌گه‌ڵ به‌رده‌ستكردنی وه‌شانی macOS Mojave 10.14 له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه، یه‌كێک له تایبه‌ندمه‌ندییه دیار و نوێیه‌كانی وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی macOS تایبه‌ندمه‌ندی باری تاریک (Dark Mode) بوو.
به‌شێوه‌یه‌ك له‌پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌په‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌مه‌كه له‌لایه‌ن گهشهپێدهرهكانیانهوه هه‌نگاو به هه‌نگاو سه‌رقاڵی زیادكردنی باری تاریک بوون بۆ ئه‌په‌كانیان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی سیسته‌می macOS دا بگونجێن.
وێبگه‌ڕی Google Chrome یش یه‌كێ بوو له‌و ئه‌پانه‌ی كه له‌دوای به‌رده‌ستكردنی وه‌شانی macOS Mojave ـی‌دا سه‌رقاڵی زیادكردنی باری تاریک بوو بۆ ئه‌په‌كه‌ی، دواجار ئه‌مڕۆ له وه‌شانی تاقیكاری وێبگهڕهكهدا باری تاریک زیادكرا و ئێستا جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی macOS.
به‌ڵام تایبه‌ندمه‌ندییه نوێیه‌كه كه‌مێک كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری وێبگهڕهكهدا و له‌گه‌ڵ به‌شی Settings كارناكات، ئه‌مه‌ش ئاساییه چونكه له‌ئێستادا له‌بواری تاقیكردنه‌وه‌دایه و تایبه‌ته به گه‌شه‌پێده‌ران.

تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌واڵێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن گووگڵه‌وه نییه كه ئاخۆ كه‌ی باری تاریک بۆ وه‌شانی گشتی وێبگه‌ڕی Google Chrome زیاد ده‌كرێت یاخوود نا.
بێگومان هێنده زۆر ناخایه‌نێت و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕی Google Chrome لە سیسته‌می macOS Mojave باری تاریكیان بۆ ده‌خرێته به‌رده‌ست.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.