ئای ئۆ ئێس
13, كانونی یهكهم 2012
ئەپڵیکەیشنی نەخشەکانی گووگڵ بۆ iOS کەوتە ئەپستۆرەوە.

ئەو دەنگۆیەی کە چاوەڕوان دەکرا ببێتە ڕاستی لە کۆتایدا بوو بەڕاستی و ئێستا ئەپی نەخشەکانی گووگڵ لە ئەپستۆرە و ئەو بەکارهێنەرانەی کە لەسەر وەشانی iOS6 کاردەکەن پێویست ناکات چی تر نیگەرانن بن سەبارەت بە نەخەشکانی گووگڵ کە ئەپڵ لەم وەشانە لای بردوو بە ئەپی خۆی بەناوی نەخشەکانی ئەپڵ جێێ پێگرتەوە. شایەنی باسە ئەم ئەپە هەموو تایبەتمەندییە پێویستییەکانی لە خۆی گرتووە لە turn-by-turn directionsو public transit informationو the return of Street View چەندان پێداویستی تریش.
شاییەنی باسە لەو کاتەوەی ئەپڵ نەخشەکانی گووگڵی لە ئای ئۆ ئێس لابرد زۆرینەی خەڵک سکالایان کرد لە خەراپپی و نادروستی ئەم نەخشە تازەیە کە بە نەخشەکانی ئەپڵ ناسراوە بە بەرامبەر نەخشەکانی گووگڵ. ئەوەتا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بوو کە هەواڵێک بڵاوبوویەوە گوایە پۆلیسی ئوستڕالی بەکارهێنانی نەخشەکانی ئەپڵی قەدەغەکردووە لە شۆفێران بەهۆی نادروستی نەخەشەکەوە. بەڵام خۆشبەختانە ئەوە ئەپی نەخشەکانی گووگڵ کەوتە ئەپستۆرەوە و ئێستا شوفێران دەتوانن بەکاری بهێنن و دوودڵ نەبن لە گەشتەکانیان.
لێرە ئەپی نەخشەکانی گووگڵ دابگرە:

چەند دیمەنێک لە ئەپەکە کە لە ئێستادا تەنها پشتگیری ئایفۆن و ئایپۆد دەکات و وەشانی سەرەتایەتی:
ئەمەش ڕیکلامی گووگڵ بە ڤیدیۆ:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=KEz1sSKCpIc[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!