فەیسبووک
15, كانونی یهكهم 2018
خزمەتگوزاری Watch لەسەر فەیسبووک زیاتر لە 400 ملیۆن بینەری مانگانە تۆماردەکات

هاوینی ڕابردوو فەیسبووک خزمەتگوزاری Watchـی بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ لەسەر تۆڕەکەی بەردەست کرد، کە ئامانج لێی ڕکابەری نێتفلێکس و یوتیوبە. بەم بۆنەیەوە، فەیسبووک یەکەم ئاماری فەرمی ئەم خزمەتگوزارییەی بڵاوکردەوە لە ڕووی گرنگی پێدانی بەکارهێنەران بەم خزمەتگوزارییە، کە لە خوارەوە زانیارییەکان دەخەینە ڕوو. ئەمە هەرچەندە ژمارەکان زۆر ورد و بەو شێوەیە نین کە چاوەڕوان دەکرا.
فەیسبووک دەڵێت زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری مانگانەمان هەیە بۆ ئەم بەشە و ٧٥ ملیۆنی بە شێوەیەکی ڕۆژانە دێنە ناو ئەم خزمەتگوزارییە و بینەری ڤیدیۆکانن. هەروەک بەکارهێنەرێکی ئاسایی زیاتر لە ٢٠ خولەک لەم بەشەدا بەسەر دەبات لە ڕۆژێکدا.
بۆ ئەوانەیشی کە ڕیکلام دەکەن لەسەر فەیسبووک، لە ئێستادا ڕیکلامەکان لە ٤٠ وڵات لەسەر ئاستی جیهان دەردەکەون.
بە دڵنیاییەوە، ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر لە مانگێکدا ناتوانرێت بەراوردی بە ١.٨ ملیۆنی یوتیوب پێ بکرێت، بەڵام گرنگە ژمارەکانی فەیسبووک ڕوو لە زیادبوون بن، بەتایبەتی لەو کاتەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی فەرمی ئایکۆنی خۆی هەیە لەناو فەیسبووک و جێگرکراوە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!