پڕۆژە و چالاکییەکان
16, كانونی یهكهم 2018
کتێبی “ستیڤ جۆبس؛ 10 یاساکەی سەرکەوتن” لە وەرگێرانی سەردار عبدالله دابگرە

بێگومان ژیانی هەر یەکێکمان پڕیەتی لە بەرزی و نزمی و خۆشی و ناخۆشی، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین ڕووبەڕوویان ببینەوە و کۆڵ نەدەین. ستیڤ جۆبس یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی لە ماوەی ژیانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە و ئازاری زۆری چەشتووە، بەڵام دواجار بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانی و کارکردن لەسەر خەون و خولیاکانی بە زۆر لە ئامانجەکانی گەیشت. من لەم کتێبە چکۆڵەیەدا نەمویستووە تیشک بخەمە سەر ژیان و ژیاننامەکەی بەڵکو ویستوومە سەرەنجتان ڕابکێشم بۆ چەند یاسایەکی ستیڤ کە لە ماوەی ژیانیدا بۆ زۆر بوار سودی لێ وەرگرتوون.
وەرگێرانی ئەم کتێبە چکۆڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ئەم ساڵ، کاتێک بەرچاوم کەوت و دەستم کرد بە خوێندنەوەی، ڕاستەوخۆ بیرۆکەی وەرگێرانیم هاتە هزرەوە و هەر ئەوکات دەستم پێکرد. بە خۆشحاڵییەوە لە چەند بابەتێکی جیاجیادا لەسەر پەڕەکەم لە فەیسبووک بڵاومکردەوە و هیوام وایە ئەو کات ژمارەیەک سودیان لێ وەرگرتبێت. ئێستاش وا گشتیم کۆکردووەتەوە و دەیکەم بە کتێبێکی ئەلیکترۆنی، و وەکو دیاری نوسینی ١٠٠٠ هەزارەهەم بابەت لە کەی ئای تی ئێن دەیکەم بە دیاری بۆ خوێنەرانم. هیوام وایە سودی هەبێت.
بفەرموون کرتە بکەن بۆ داگرتنی پەرتووکەکە بە پی دی ئێف و خوێندنەوەی.
سەردار عبدالله
وەرگێر
١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
پێشتریش سەردار عبدالله کتێبێکی بیڵ گەیتسی وەرگێراوە و لەم بەستەرەوە دەتوانن بیخوێننەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!