سۆنی
16, كانونی یهكهم 2018
سۆنی سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی 120 هەزار یەکە لە ئامێری Playstation Classic

کۆمپانیای Media Createـی یابانی لە کۆتا ڕاگەیەنراوەکانیدا ئاشکرایکرد سۆنی توانیویەتی 120 هەزار یەکە لە ئامێری Playstation Classic بفرۆشێت ئەمەش بە تەنها لە سەرەتای هەفتەی یەکەمی ڕاگەیاندنیدا، ئەم ژمارەیە تا ڕادەیەک باشە بەڵام وا دیارە ئامانجی سۆنی فرۆشی زیاتری ئەم ئامێرە بووە لەگەڵ ئەوەشدا بە بەراود بە ئامێری Famicom Classicـی کۆمپانیای نێنتندۆ توانیویەتی 261 هەزار یەکە لە ئامێرەکە بفرۆشێت ئەمەش لە هەمان ماوەی ئامێرە نوێیەکەی سۆنی هەروەها ئامێری Super Famicom Classicـی نێنتندۆ فرۆشێکی زۆر باشی تۆمار کردووە کە ئەویش 370 هەزار یەکە بووە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.