10
هەواڵ 16, كانونی یه‌كه‌م 2018

پێش نمایشکردنی، وێنە و زانیارییەکانی هواوەی Nova 4 دزەی پێدەکرێت

هواوەی گرنگییەکی زۆر بە تەلەفۆنە زیرەکەکانی دەدات بە نمایشکردنی نەوەی نوێ بۆیان، هەر بۆیە نۆڤاش بێبەش نەبووە لەمە.

پێش وادەی نمایشکردنی کە دەکاتە سبەینێ ١٧ ـی کانوونی یەکەم، چەند وێنە و زانیارییەک لەسەر هواوەی Nova 4 دزەی پێ دەکرێت. وێنە دزەپێکراوەکان دەری دەخەن کە ڕوونمای مۆبایلەکە لەجۆری Infinity-O ـه‌ و کامێرای پێشەوەی بە شێوەی بازنەی بچووک لە بەشی سەرەوەی ڕوونماکەوە جێگیر کراوە.

زانیارییە دزەپێکراوەکان دەڵێن کە خاوەن ڕوونمایەکی ٦.٤ ئینجی دەبێت بە ڕوونی Full HD+، ٣ کامێرای لە دواوە بۆ جێگیرکراوە کە دانەیەکیان ٤٨ مێگاپێکسڵە دوانەکەی تر ١٦ و ٢ مێگاپێکسڵە. کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ٢٦ مێگاپێکسڵە و هەستەوەری پەنجەمۆر لەپشتەوەی مۆبایلەکە جێگیر کراوە.

هەرچی دەربارەی ڕەقەکاڵایەکانی، ئەوا پڕۆسێسەری Kirin 970 ـی لەسەر جێگیرە. لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی ٨ گێگابایت و بژاردەی بیرگەی ناوەکی بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت. لەگەڵ باترییەک بەتوانستی ٣٧٥٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێر.
وا پێشبینی دەکرێت کە نۆڤا ٤ پشتگیری لە بارگاویکردنەوە بەهێزی ١٨ وات بکات.

سیستەمی Android 9 Pieـی لەسەر جێگیر دەبێت و بەهەرسێ ڕەنگەکانی سوور، شینی تێکەڵ، سپی و ڕەش بەردەست دەبێت. هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، بەپێی سەرچاوەکان وادەی نمایشکردنی سبەی دەبێت و نرخەکانی نادیارن.

تاگەکان هەواڵ هواوەی
بۆچونی تۆ