10
هەواڵ 16, كانونی یه‌كه‌م 2012

ئێستا تویتەر ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات تەواوی ئەرشیفی تویتەکانیان دابگرن.

ماڵپەڕی  بەناوبانگی بواری کورتبڵۆگکردن تویتەر دەستی کرد بە ڕێگەدان بە بەکاربەران بە داگرتنی تەواوی ئەرشیفی تویتەکانیان هەر لەسەرەتای پەیوەندی کردنی بە تویتەرەوە تا ئەم ساتەی کە دەست دەکەیت بە داواکردنی هەڵگرتنی ئەرشیفەکە.

شایەنی باسە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر “دیک کۆستۆلۆ” لە کۆتای مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو بوو کە بەڵینی دایە بەکارهێنەران بە ڕێگەدانیان بە داونلۆدکردنی هەموو تویتەکانیان هەر لەسەرەتای پەوەندیکردنیان بە تویتەرەوە تا ساتی داواکردنی ئەرشیفەکە ئەوەتا لە کۆتایدا بەڵێنە چاوەڕوانکراوەکە هاتە دی و ئێستا لە بەردەستە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئەم خزمەتگوزارییە بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی تویتەر لە ئێستا دا لەبەر دەست نییە بەڵکو بۆ کۆمەڵێکیانە و وردە وردە بۆ ئەوانی تریش بەردەست دەبێت. بۆ ئەرشیفکردنەکەش تویتەر چەند هەنگاوێکی ئاسانی داناوە و ئەویش بە چوونە ناو ڕێکخستنەکانی هەژماری تویتەرەکەت و پاشان هەڵبژاردنی Your Twitter archive لەوێ بوونی دەبێت گەر تۆ یەکێک بیت لەوانەی ئێستا ئەم خزمەتگوزارییەی خراوەتە بەردەست، پاشان داواکە دەکەیت وبۆ ئیمەیڵەکەت بە فایلێکی زیپ دەچێت لەوێوە تۆ دەتوانیت ئەرشیفەکانت دابگریت.

سەرچاوە Aitnews

بۆچونی تۆ