مۆبایل و تابلێت 17, كانونی یه‌كه‌م 2018

پڕۆسێسەری Mediatek Helio P90 بە پشتگیری لە ARCore و Google Lens نمایشکرا

بێگومان کوالکۆم خۆشەویستی هەمووانە لەناو جیهانی ئەندرۆیددا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پڕۆسێسەرەکانیان باشترین و سەرکەوتووترینن بۆ مۆبایل و تابلێتەکان. ئەمەش ئەو شتەیە بە ئاشکرا  میدیاتێک دەیەوێت لەگەڵ دوایین پڕۆسێسەری ئاست بەرز Helio P90 ئەنجامی بدات.

پڕۆسێسەرەکە بە تەکنەلۆژیایی ١٢ نانۆمەتری دروستکرداوە، Helio P20 پێکهاتەی APU 2.0 AI بەکاردەهێنێت و بەڵێنی ئاستێکی نوێتر لە ئەزموونی AI بە ٤ جار بەهێزترەوە دەدات وەک لەو پڕۆسێسەرانەی پێشتر بەرهەمی هێناون. هەروەک بۆ مەبەستی تری AI، بۆ نمونە، فۆتۆگرافی، و هەروەها دەگوترێت لە ڕووی تەمەنی پاتریشەوە زۆر باشترکراوە.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی، پڕۆسێسەرێکی octa-coreـە لەگەڵ بوونی دوو Arm A75 کە توانای کارکردنیان هەیە تا ٢.٢ گێگاهێرتز و ٦ دانەی A55 تا ٢.٠ گێگاهێرتز. گرافیک کاردەکەی لە جۆری Imagination Technologies PowerVR GM 9446ـە.

شایەنی باسە، پشتگیری لە ARCore دەکەوێتە سەر خودی ئامێرەکان، بەڵام Helio P20 وا دەکات ئەپەکانی AR تەنانەت لەسەر مۆبایلە مامناوەندەکانیش کاربکەن. تەنانەت لەگەڵ گووگڵ بە هەماهەنگی پشتگیری بۆ گووگڵ لێنز بەردەست دەکەن و بە ئاسانی وێنەکان دەناسێتەوە و زانیاری دەداتە بەردەست لەسەریان.

بزوێنەرێکی نوێی ISP AI بۆ چرکاندنی باشتری وێنەکان بەکاردەهێندرێت، و هەروەک بە ڕوونی پشتگیری لە هەستەوەرە ٤٠ مێگاپێکسڵییەکانی سامسۆنگ و سۆنی دەکات. گشت بابەتەکانی پەیوەندی و ڕایەڵە لەسەر بۆرد بوونیان هەیە، بۆنمونە دووانە سیمکاردی و دووانە VoLTE 4G LTE و Bluetooth 5.0. شایەنی ئاماژەیە، چاوەڕوان دەکرێت، یەکەم مۆبایلەکان بەم پڕۆسێسەرە نوێیەی میدیاتێک لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٩ بخرێنە بازاڕەکانەوە.

تاگەکان Mediatek
بۆچونی تۆ