ئەپ و نەرمەکاڵا
17, كانونی یهكهم 2018
5 ئەپ و یاری بۆ ئایفۆن (iOS) بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

وەک هەموو کاتێک کەی ئای تی ئێن هەوڵ دەدات هەفتانە ئەو ئەپ و یارییە بەنرخانانەتان پێشان بدات کە بۆ ماوەیەکی بوونەتە خۆڕایی. ئێستاش بێبەش مەبە لە ٤ ئەپ و یاری لەم لیستەی خوارەوە کە بۆ ماوەیەکی کورت بۆ سیستەمی iOSی ئایفۆن بوونەتە خۆڕایی. کرتە لە هەر ناوێک بکە و دایانبگرە. پێشتریش ١٠ ئەپ و یاری بوونە خۆڕایی، چاوێکی لێبکە لێرەوە: 10 ئەپ و یاری ناوازە بۆ سیستەمی iOS (ئایفۆن) بوونەتە خۆڕایی

بڕۆ ناو جیهانە سەرکەشی و کۆمیدیەکەی سپۆنج بۆب، یارمەتی بدە لە دۆزینەوەی کار لە خواردنگە نایابەکەی بەڕێز کرابسی قرژاڵ و بیبەرەوە بۆ ماڵە ئەناناسەکەی، کە شارەکەی سپۆنج بۆب لە ژێر دەستتە. بە پێی کات بینای نوێ و ڕۆڵگێری نوێ دەکەیتەوە.
VPNـێکی خێرایە بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن. ڕووکارێکی سادەی هەیە بە خێرایی بە خزمەتگوزارییەکانی وڵاتێکی دیکەوە پەیوەست دەبیت. ئەوەی جێی دڵخۆشییە دەتوانیت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ جۆری ئاستبەرزی ئەپەکە بە خۆڕایی بەکار بهێنیت.
ژمێریارێکی بەسوودە، بەڵام لە ڕاستیدا ژمێریار نییە… ئەپێک بۆ شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکان لە ئایفۆنەکەت. بە تێپەڕە-وشە(پاسوۆرد) ئەپەکە دابخە، وێنۆچکەکەشی ژمێریارە، ئیتر کێ دەیبینێت؟

پێش ئەوەی بچیتە ناو تاقیکردنەوەکانتەوە، ئەوا ئەم یارییەت لە بیر نەچێت و بیکەیت، چونکە یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ چالاککردنی مێشک. برەین گەیمس یان یارییەکانی مێشک ئەو یارییانە لە خۆ دەگرێت کە پەیوەندی دەکەن بە بیرکردنەوەی قوڵی مێشکتەوە، بەمەش دەمارە خانەی زیاتر لە مێشکت دەخەیتە گەڕ. چەندین یاری لە جۆرەکانی وشەکان و ڕەنگەکان و چاککردنی بلۆکەکان، زۆرێکی دیکەی تێدایە.
Notebooks for iPhone

یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی تێبینی نوسین بۆ ئایفۆن. بووەتە خۆڕایی.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.