سیستەمی وەگەرخەر
16, کانوونی یەکەم 2012
چۆنییەتی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ویندۆز ٨.

ئەگەر تۆ یەکێکی لە بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨ یان بڕیارتداوە ببیتە بەکارهێنەری ویندۆز ٨ ئەوا لەکۆتایداو ئێستا زمانی کوردی بۆ ویندۆز ٨ بەردەستە بۆ داونلۆد. لە ڕاستیدا هەنگاوەکانی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ویندۆز ٨ ئاسانن و لە چەند هەنگاوێکی کەمدا خۆیان دەبییننەوە. فەموون بەیەوەکەوە هەنگاوەکان جێبەجێ بکەین.
هەنگاوەکانی زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ویندۆز ٨:
1- لەسەر شاشەی Start ی ویندۆز هەشت لەسەر کیبۆدر بنوسە Language دەبینیت بەم شێوەیە کارەکە بەڕێوە دەچێت و تۆ دوای دەرکەوتتنی ئەنجامەکان Language بکەرەوە:
[image src=”http://img856.imageshack.us/img856/9245/ckb1.png” width=”284″ height=”309″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://img94.imageshack.us/img94/8642/ckb2.png” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
٢- دوای کردنەوەی Language ئەم پەنجەرەیە تایبەتەمان دێتە بەردەم و کلیک لە Add Language بكە:
[image src=”http://img825.imageshack.us/img825/1007/ckb3.png” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
٣- پاشان بگەڕێ بۆ (کوردی ناوەڕاست) و کلیک لە دووگمەی Add بکە:
[image src=”http://img717.imageshack.us/img717/2331/ckb4.png” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
٤- ئێستا لە تەنیشت کوردی ناوەڕاست کلیک لە Option بكە:
[image src=”http://img856.imageshack.us/img856/1574/ckb5.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
٥- ئێستا کلیک لە Download and install language pack بکە:
[image src=”http://img838.imageshack.us/img838/3953/ckb61.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://img62.imageshack.us/img62/3263/ckb6.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
٦- دوای تەواوبوونی داونلۆدەکە و دامەزراندنی بە خۆکاری ئەوا بگەڕێرەوە بۆ کوردی ناوەڕاست و لەوێوە کلیک لە Make this the primary language بکە و داوای Log Off دەکات کلیکی لێبکە و کۆمپیوتەرەکەت Log Off دەبێت و تۆش Log onی بکەوە:
[image src=”http://img198.imageshack.us/img198/4369/ckb7.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
7-دەبینیت هەمووی کوردییە و پیرۆزە بوییتە خاوەنی ویندۆز ٨ بە کوردی، فەرموون دوو دیمەن:
[image src=”http://img96.imageshack.us/img96/3004/win8start.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://img233.imageshack.us/img233/3800/langzu.jpg” width=”638″ height=”384″ lightbox=”yes” align=”center”]
بابەتەکانمان لەسەر ویندۆز ٨ بەردەوام دەبن، لەگەڵمان بن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!