ئای ئۆ ئێس
21, كانونی یه‌كه‌م 2012
ئایا كاتی ئه‌وه هاتووه ڕووبه‌رووی ڕاستیه‌كان بینه‌وه و دان به‌وه دابنێین كه جه‌یلبرێك له ڕێگه‌یە؟

به‌ڵی به دڵنیایه‌وه هه‌واڵی جه‌یلبرێك سه‌رنجی زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانمان ڕاده‌كێشێت، له‌م بابه‌ته دا نه ویستوومانە و نه ده‌مانه‌وێت هیچ ده‌نگۆ و هه‌رایه‌ك بنێینه‌وه ئه‌مه ته‌نها چه‌ند ئه‌گه‌رێكه كه ڕه‌نگه ڕاست بن، و وه ئاواته خوازین كه ڕاستیش نه‌بێت به‌ڵام ده‌بێت ڕووبه‌رووی ڕاستیه‌كان بینه‌وه له پێش هه‌موو شتێك دا.
له ڕێگه‌ی ئاگادار بوونم و دوا كه‌وتنم بۆ هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جه‌یلبرێك، بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌وڵدان بۆ جه‌یلبرێك به شێوه‌یه‌كی گشتی له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه زۆر گه‌وره و سه‌رسورهێنه‌ر بوو به‌ڵام له هه‌مان كات دا بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران به ته‌واوی وازیان له هه‌موو شتێك هێناوه كه ناوی جه‌یلبرێك بێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕاسته ! زۆربه‌یان ئه‌ڵێن كه:
( زیانه‌كانی جه‌یلبرێك زۆر زیاتره له سووده‌كانی وه ڕۆژ به ڕۆژ پێویستیمان بۆی كه‌م ده‌بێته‌وه)
كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه هانده‌رانی جه‌یلبرێك له‌م دواییه كه‌م بۆته‌وه به شێوه‌یه‌كی تێبینی كرا‌و، وه چاره‌سه‌ر و بارودۆخی جه‌یلبرێك وه‌ك ئه‌وه نه‌ماوه كه پێشتر هه‌یبوو، (JEFF BENJAMIN) سێ خاڵی كه‌م بوونه‌وه‌ی هانده‌رانی جه‌یلبرێكی خسته‌ڕوو، كه به بۆچوونی خۆم زۆر به په‌سه‌ندی ده‌زانم:
1. خه‌ڵك به دوای كۆتا ووشانهكانی iOSــن بێ گوێ دانه جه‌یلبرێك.
2. ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندی زیاتری كه‌رسته‌كانی سیدیا زیاد ده‌كات بۆ سیسته‌می iOS.
3. كۆمه‌ڵگای جه‌یلبرێك هیچ كه‌رسته‌یه‌كی وای زیاد نه‌كردووه كه شایه‌نی به‌كارهێنان بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ترسه خاڵی 1 و 2ــیه، چونكه زۆر كه‌س ئه‌بینین كه iOS تازه ]هكهنهوه خێرا له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی دا بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕDی جه‌خت كردنه‌وه‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبرێك بكه‌ن، وه ئه‌مه‌شه به شێوه‌یه‌كی ساده مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زۆربه‌یان گرنگی ناده‌ن به جه‌یلبرێك و به‌شێكی زۆر كه‌میان هه‌یه كه به هۆی هه‌ڵه‌وه iOSـیان تازه كردۆته‌وه،
به‌ڵام بۆ خاڵی 2 هیچ سهdر نیه به‌لامه‌وه، كه‌رسته‌كانی سیدیا زۆر تایبه‌تمه‌ندیه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرد كه وای ده‌كرد به دڵنیایه‌وه بۆ ئایفۆنێك كه جه‌یلبرێك كرا بێت 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئایفۆنێكی تر بێت كه جه‌یلبرێك نه‌كرابێت. هه‌ر بۆیه شتێكی زۆر ئاساییه كه ببینین كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و هه‌موو تایبه‌مه‌ندیه زیاد بكات بۆ نموونه وه‌ك په‌یوه‌ندی كردن به ئایتونسه‌وه و وه هه‌روه‌ها له‌م دواییانه به‌رنامه‌ی SBsettings كه به‌رنامه‌یه‌كی سیدیا بوو خرایه فرۆشگای App Storeــه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر.
وه نابێت ئه‌وه له بیر بكه‌ین كه ئه‌پڵ له دوو لایه‌نه‌وه كار ده‌كات یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی زیاد كردنی تایبه‌تمه‌ندێتی چ بۆ iOS 6 یان iOS 7 ته‌واو كردنی به‌كارهێنانی له جه‌یلبرێك و سیدیا، دووه‌م بریتیه له داخستنی هه‌موو ده‌رگایه‌كی بچووك هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ران تاكو نه‌توانن جه‌یلبرێك په‌ره پێ بده‌ن، وه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه له‌گه‌ڵ به‌ناوبانگترین ئه‌ندازیاری پاراستن (Kristin Paget) ئه‌م هه‌نگاوه دانانی جه‌یلبرێك زۆر گرانتر ده‌كات له پێشتر بۆ هاككه‌ره‌كان و گهشهپێدهرهكان.
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ كوردی: Tarza Mohamad
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.