ئاسایشی ئەلیکترۆنی

نەرمەکاڵای CCleaner بە بێ ئاگاداری نەرمەکاڵا جێگیر دەکات لەسەر ئامێری بەکارهێنەران

بێگومان زۆرینەمان نەرمەکاڵای بەناوبانگی CCleaner دەناسین یاخود بەکارمانهێناوە، نەرمەکاڵاکە لە سەرەتای دەست بە سەرداگرتنی لە لایەن Avastـەوە زۆرێک لە بەکارهێنەران ترسیان لەوە بوو کە کۆمپانیای ناوبراو یەکەی زیاتر لە 150 ملیۆن لە بەکارهێنەرانی ئەم نەرمەکاڵایە بەکاربهێنێت لە ڕیکلام کردن بۆ نەرمەکاڵاکانی خۆی کە پێکهاتوون لە دژە ڤایرۆسەکان، لەم بارەیەشەوە و لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە بەکارهێنەران ناڕەزاییان دەربڕی لە بارەی ئەوەی CCleaner هەڵدەستێت بە جێگیرکردنی نەرمەکاڵای دژە ڤایرۆسەکانی Avast لەسەر ئامێرەکانیان بە بێ ئاگاداری.

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای ناوبراویش دەستی پێکرد لە وەشانی 5.37ـی نەرمەکاڵای CCleaner کە لە مانگی هەشتەمی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا و بەکارهێنەرانیش ئاماژەیان بەوەدا کە جێگیرکردنی نەرمەکاڵای Avast وەک هەڵبژاردەیەک دەردەکەوێت و بەکارهێنەر دەتوانێت ڕەتی بکاتەوە بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەر نەرمەکاڵاکە خۆکارانە جێگیر دەکرێت، ئەم کردارەش یەکەم جار نییە کە ڕوودەدات چونکە پێشووتریش CCleaner ڕیکلامی دەکرد بۆ بەرهەمەکانی گووگڵ وەک گووگڵ کڕۆم یان خزمەتگوزاریە هەوریەکەی بە هەمان شێوەش بۆ سکایپ و درۆپ بۆکس.

20 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
870