ئای ئۆ ئێس
20, كانونی یهكهم 2018
یاری Brawl Stars لە هەفتەیەکدا 10 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە

سەرکەوتنی چاوەڕوانکراوی یاری Brawl Starsی کۆمپانیای سوپەر سێڵ بووە تۆمارکردنی ژمارەیەکی نایاب بۆ کۆمپانیاکە.
کۆمپانیای سوپەر سێڵ لە کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی بواری یاریکردنە کە خاوەن یارییەکانی کڵاش ئۆف کلانس و کڵاش ڕۆیاڵە، ئێستاش بە بڵاوکردنەوەی یاری Brawl Stars لە ماوەیەکی کەمدا سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکردووە بەوەی لە هەفتەیەکدا یارییەکە لە کۆگاکانی گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆر ١٥ ملیۆن داگرتنی تۆمار کردووە. ئەمەش جگە لەوەی ١٠ ملیۆن دۆلار قازانجی بۆ کۆمپانیاکە هەبووە.
یارییەکە لە شێوەی دەستە بەرامبەر دەستەیە، ٣ کەس بەرامبەر ٣ لە نەخشەیەکی بچووکدا شەڕ دەکەن، بەڵام پێویستە شەڕێکی ستراتیژییانە بێت. لە ناو یارییەکەدا هەندێک شت هەیە کە بە پارەی ڕاستەقینە دەکڕدرێن، بەڵام نەشیکڕیت یاری دەکەیت و خۆڕاییە.
١٠ ملیۆن دۆلار لە هەفتەی یەکەمدا قازانجێکی گەورەیە، بەڵام قازانجەکانی کڵاش ڕۆیاڵ بۆ ئەو کاتە ٤ ئەوەندە زیاتر بوو لە ئەمریکا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.