مۆبایل و تابلێت
20, كانونی یهكهم 2018
ئەنجامەکانی DXOMark بۆ OnePlus 6t ئاشکرا کران و ئاستێکی باشی تۆمارکردووە

تاقیگەکانی DxOMark بە فەرمی کۆتاییان بە تاقیکردنەوەی مۆبایلی OnePlus 6T هێنا، و
ئەنجامەکانیش بۆ مۆبایلی ناوبراو تۆمارکردنی ٩٨ خاڵە، کە بە دوو خاڵ بەرزترە لە نەوەی پێش خۆی، واتە وەنپڵەس ٦. هەروەک لەگەڵ پیکسڵ ٢ لە یەک ئاستدان و پلەی دەیەمیان گرتووە.
بە گوێرەی وردەکارییەکان، بۆ وێنەگرتن ١٠١ خاڵی وەرگرتووە و بۆ ڤیدیۆ ٩١ی پێدراوە. لەم وێنەی خوارەوە بە وردتر خاڵەکان دابەشکراون و دەتوانن بۆ هەر تایبەتمەندیەک خاڵی دیاریکراو ببینن.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!