ئاسایشی ئەلیکترۆنی 21, كانونی یه‌كه‌م 2018

پۆلیسی لەندەن تەکنەلۆژیای ناسەرەوەی ڕووخسار لە کامێراکانی چاودێریدا بەکاردەهێنێت

تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخسار تەنها بۆ کردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکەت نییە بەڵکو دەتوانرێت سوودی لێ ببنرێت لە چەندین حاڵەتدا بە تایبەتیش گەر ئەم تەکنەلۆژیایە لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا بەکاربهێنرێت، ئەمەش ئەو کارەیە لە ئێستادا پۆلیسی لەندەن ئەنجامی دەدات، پۆلیسی لەندەن لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی تەکنیکی ناسەرەوەی ڕووخسار لە کامێراکانی چاودێریدا، بە هەمان شێوەی چین پۆلیسی لەندەنیش سەرەتا هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی تەکنیکەکە لە چەند ناوچەیەکی کەمی ناوەڕاستی پایتەخدا هەڵبەت پاش ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانیان.

ئامانج لەم کارەش ئاسانتر دیاریکردنی تاوانبارەکانە، شایەنی باسە ئەم تەکنیکە لە چین لە سەرەتادا بە شێوەیەکی گەورە و فراوان تاقیکرایەوە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا بەڵام بە دڵنیاییەوە لایەنی خراپیشی هەبووە بە تایبەت پاش ئەوەی ڕێژەی شکست هێنانی تەکنیکی ناسەرەوەکە لە سەدا 92% بوو بە واتای ئەوەی 9 جار هەڵە بووە لە کۆی گشتی 10 جار، سەرەڕای ئەوەش پۆلیسی لەندەن جاری حەوتەمیەتی لە تاقیکردنەوەی ئەم تەکنیکە لە کامێراکانی چاودێریدا هەروەها وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بە شێوەیەکی هێمنانە هەستاوە بە جێگیر کردنی تەکنیکەکە لە سیستمی چاودێریکردنی هەندێک لە فڕۆکەخانەکاندا.

بۆچونی تۆ