مۆبایل و تابلێت
22, کانوونی یەکەم 2018
وهشانی Android 8.1 Oreo ڕهوانهی Nokia 3 كرا

نۆکیا بەردەوامە لە ناردنی وەشانە نوێیەکان بۆ مۆبایلە ئاستبەرز و ئاست مامناوەند و نزمەکانی، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانی Android 8.1 Oreoـی ڕەوانەی چەند یەکەیەکی لە مۆبایلی ئاست نزمی Nokia 3 کرد.
لە مانگی شووباتی پار ساڵ نۆکیا مۆبایلی ئاست نزم و هەرزانی Nokia 3ـی بە ڕوونمایەکی ٥ ئینج و ڕامێک بە فراوانی ٢ گێگابایت و پڕۆسێسەری میدیاتێک MT6737ـهوه نمایشکرد.
ئەمڕۆش وەشانی Android 8.1 Oreoـش گەیشتە دەست چەند بەکارهێنەرێکی مۆبایلەکە لە جیهاندا.
وەشانەکە قەبارەی ١٨١٨ مێگابایتە، چەند نوێکارییەکی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە نوێکردنەوەی لیستی پاوەر و لیستی ڕێکخستنەکان، لەگەڵ نوێکاری ئاسایشی مانگی ١٢ـی ٢٠١٨ ـی گووگڵ و چەند نوێکارییەکی دیکە.

وەشانەکەت بەدەست گەیشتووە؟ ئەگەر پێت گەیشتووە ئەزموونت لەگەڵ
وەشانەکەدا چۆنە؟
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.