ئای ئۆ ئێس
22, كانونی یهكهم 2018
چۆنییەتی کاراکردنی ڕووناكی پشتهوه (Flash Light) لە کاتی ئاگادارکەرەوەکان لە iOS و Android ـدا

هەندێک جار بێزار دەبیت بە دەنگی هاتنی ئاگادارکەرەوەکان و پەنا دەبەیتە بەر کپ کردنی دەنگی مۆبایلەکەت، بەمەش ڕەنگە چەندان ئاگادارکەرەوە و تەلەفۆنی گرنگت لە دەست بچێت بەهۆی نائاگا بوون لێیان.
لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی کاراکردنی ڕووناکی پشتەوەی(Flash Light) ئایفۆن و ئایپاد و ئەندرۆیدەکانتان بۆ دەکەین لەک اتی هاتنی ئاگادارکەرەوەکان.
لە ئایفۆن و ئایپاددا:
- کردنەوەی ئەپی Settings
- چوونە سەر بەشی General
- چوونە سەر بەشی Accessibility
- چوونە سەر LED Flash for Alerts و هەڵکردنی دوگمەی LED Flash for Alerts (ئەگەر ویستت ڕووناکی لە کاتی کپ بوونی دەنگی ئامێرەکەت کاربکات ئەوا دوگمەی Flash on Silentـیش کار پێبکە).
لە ئەندرۆیددا (وهشانی Android 7.0 و نوێتر):
- کردنەوەی ئەپی Settings
- چوونە سەر بەشی Accessibility
- چوونە سەر بەشی Hearing
- چوونه سهر Flash Notification و چالاککردنی هەردوو دوگمەی Camera Light و Screen
ڕوونکردنەوە لە ڕێگای وێنەی جوڵاو

تێبینی: لە وەشانە کۆنەکانی iOSـدا تایبەتمەندی ناوبراو بوونی هەیە، بەڵام لە وەشانە کۆنەکانیAndroidـدا تایبەتمەندییەکە بوونی نییە.
ئەگەر هێشتا بەکارهێنەری وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆیدیت، دەتوانیت لەڕێگای ئەم ئەپڵیکەیشنانەوە تایبەتمەندییەکە زیاد بکەیت:
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.