ئەندرۆید 25, كانونی یه‌كه‌م 2012

باشترین ئەپڵیکەیشنەکانی ئەندرۆید بۆ ساڵی ٢٠١٢

پێگەی ئەردرۆیدی بەناوبانگی بواری ئەندرۆید باشترین ئەپەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٢ هەڵبژارد کە بە گوێرەی سودوەرگرتن و جوانی ڕووکار و زۆری بەکارهێنەر و بەناوبانگی هەڵبژێردراون. ئەم ئەپانەش ١٥ ئەپ لەخۆی دەگرێت بە بێ پلەکردنی یەک لەدوای یەک بەڵکو ڕاستەوخۆ هەڵبژێردروان و تایبەتن بە بواری وێنەگرتن و تێبینی نوسین و هەندێکیشیان تایبەتن بە خوێندنەوەی هەواڵ و چاودێریکردنی هەوڵ.

ئەپڵیکەیشنەکانیش ئەمانەن:

Instagram : ئینستەگرام کە بەناوبانگرترینی تۆڕی بڵاوکردنەوە وشێرکرنی وێنەیە بە بوونی فلتەری جوان و توانای دەستکاری کردنی وێنە پێش بڵاوکردنەوەی، کە لە ئەمساڵ ٢٠١٢ بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە ئێستاش لەژێردەستی فەیسبووکە.

 Catch Notes: بەرنامەیەکی تایبەتە بە نوسینی تێبینی نوسراو و دەنگی و یان لە ڕێگەی کامێراوە و بە ئاسان بەکارهێنانیشنی جیادەکرێتەوە.

Snapseed : یەکێکە لە بەتواناترین ئەپەکانی دەستکاریکردنی وێنە کە لە بنچینەدا کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بەناوی Nik Software گەشەی پێدەدات و سالی پاریش خەڵاتی باشترین ئەپەکانی ساڵێ ٢٠١١ی بۆ ئایپاد پێبەخشرا.

Feedly  :ئەپێکی تایبەتە بە چاودێریکردنی هەوڵ لە ڕێگەی خزمەتگوزاری RSSـەوە. کە بەگوێرەی پێگەی ناوبراو سەروی ئەپی گووگڵ دەکەوێتەوە لە بوارەکەدا.

Pocket:  ئەم ئەپە تایبەتە بە هەڵگرتنی ئەو بابەت و وتارانەی لەسەر ئینتەرنێت هەن و دەتوانیت هەڵیانبگریت بۆ کاتێکی تر تا بتوانیت بەبێ هێڵی ئینتەرنێتیش چاویان لێبکەیتەوە.

Flipboard : یەکێکە لە بەتواناترین و بەناوبانگرتین ئەپەکانی خوێندنەوە و چاودێریکردنی هەواڵ لەگشت بوارەکاندا، هەروەها بوونی تایبەتمەندی چاودێریکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووکیش لەخۆی دەگرێت و بە بوونی چاودێریکردنی هەوڵ لە پێگە جیاواز و بەنابانگەکانی جیهان.

Nova launcher: ئەم ئەپەش یەکێکە لەو لۆنچەرە بەناوبانگانەی کە ڕووکاری ئەندرۆیدەکەت دەکاتە ڕووکارێکی ناوازە و ڕێکو پێک، بە شێوەیک بنچینەکراوە لەسەر لۆنچەری ئەصلی گووگڵ بەڵام بەبوونی دەسەڵاتی زیاتر لە گۆڕانکاری لە لۆنچەرەکەدا.

Falcon Pro: یەکێکە لە باشترین و چاکترین ئەپەکانی تایبەت بە تویتەر کە ئەمساڵ دەرکەوت. بەتایبەتمەندی خێرای و شێوازە سحراویەکەی جیادەکرێتەوە و بەبوونی چەندین ڕێکخستنی ناوازە و گۆڕانکاری تێێدا ئەپەکە زیاتر بەربڵاوبووە.

Google Currents: ئەمەش ئەپی تایبەتی گووگڵە بۆ خوێندنەوەی هەواڵ، ئەم ئەپە زۆر بەجوانی ڕێکخراوە و هەواڵ لە بوارە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیا و  سیاسەت و وەرزش و ئابووری و چەندان بواری تر پێشکەش دەکات.

Pixlr Express: یەکێکە لە ئەپە بەناوبانگەکانی دەستکاری کردنی وێنەو زیاتر لە  600 گاریگەری و چواردەور لەخۆی دەگرێت چەندین هەڵبژاردنی جیاوازی گۆڕانکاری کردن لەوێنە، بۆنمونە بڕین و دەستکاری قەبارە و چاکسازی کردن تێیدا، وە شایەنی ئاماژەیە گووگڵ بەیەکێک لە باشترینی ئەپەکانی ٢٠١٢ هەژماریدەکات.

الطبي: ئەم ئەپە تایبەتە بە پێشکەشکردنی زانیاری پزیشکی بە زمانی عەرەبی. کە ئەپەکە فەرهەنگێکی لەخۆی گرتووە زیاتر لە 50 هەزار  زاراوەی لەخۆی گرتووە، بە بوونی چەندین هەواڵ و بابەت و زانیاری پزیشکی لە ئەپەکەدا.

Cymera: ئەم ئەپە تایبەتە بە گرتنی وێنە وبەکارهێننای شێوازی جیاواز بۆ چاکسازیکردن لە وێنەکەدا.

Slices: ئەپێکی تایبەتە بە کردنەوەی تویتەر بەشێوەیەکی جیاواز و هاوڕێیانە و ئاسان کە بە ئاسانترین شێواز ڕووداوەکانت دەخاتە بەردەست.

Google Drive: ئەپی فەرمی خزمەتگوزاری گووگڵ درایڤی گووگڵ بۆ پاراستنی پەڕگەکانت لە هەوردا و بەبوونی تایبەتمەندی دەستکاری کردنی فایلە دۆکیۆمێنتییەکان هەر لەسەر ئەپەکە خۆی.

أردرويد: ئەمەش ئەپی تایبەت بە پێگەی ئەردۆید بۆ ئەوەی بتوانیت شوێن دواین گۆڕانکارییەکان بکەوێت لە بوارەکەدا ئەم بە ئەپە بە یارمەتی لەگەڵ سامسۆنگ بەرهەم هاتووە و ئێستا لە کۆگای سامسۆنگ ئەپس دەست دەکەوێت.

شایەنی باشە کە ماوەیەک لەمەوبەر گووگڵ خۆی باشترین ئەپەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٢ ئاشکراکرد کە لێرەوە Best Apps of 2012 دەتوانیت دەستت پێیان بگات.

تێبینی: بۆ داونلۆدکردنی ئەپەکان لە گووگڵ پلەی کلیک لەناوەکانیان بکە ڕاستەوخۆ دەتگوازێتەوە بۆ کۆگای گووگڵ پلەی.

سەرچاوە ئەردرۆید

بۆچونی تۆ