ڕێنمایی 22, كانونی یه‌كه‌م 2018

هۆکارەکانی هێواش بارگاوی بوونەوەی پاتری مۆبایل

ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران ئازاردەچەژن بە دەست هێواشی بارگاوی واتە شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانیان، ئەمەش لە کاتێکدایە مۆبایل بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی هەر یەکێکمان. بۆ ئەم مەبەستە، لەم بابەتە ئەو هۆکارانە دەخەینە ڕوو کە هۆکارن بۆ دابەزینی پاتری مۆبایل بە خێرایی، هەروەها ئەو هۆکارانەش کە دەبنە هۆکاری هێواش بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایلەکان.

بارگاوی کەرەوەی لاسایی واتە کەلەسەری شەحنی لاسایی 

ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمی لاسایی لە بازاڕ بەردەستن، بە تایبەتیش لە نێو بابەتی کەیبڵ و کەلەسەری شەحنکردنەوە. ئەو جۆرە لاساییانە هەمان ستاندەردی ئەو جۆرە ئەسڵیە پێشکەش ناکەن کە لەگەڵ مۆبایلەکەیە و لە کۆمپانیایی بەرهەمهێنەرەوە تایبەت دروست کراوە. بەم جۆرە، ئەگەر ڕەوانەکردنی وزە بۆ مۆبایلەکە بە زیاتر یان کەمتر لەوەی بۆی دانراوە بڕوات، ئەوا کاریگەری لەسەر پڕۆسەی شەحن دەکات، و دەرئەنجام مۆبایلەکە هێواش بارگاوی دەبێتەوە.

بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی بارگاوی کردنەوە

یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی هێواشی بارگاویکردنەوە، بەکارهێنانی مۆبایلە لە کاتی بارگاویکردنەوەدا. ئەم جۆرە کردارە دەبێتە هۆی ڕوودانی شتێک کە پێی دەگوترێت خانە نوستووەکان Sleepy Cells، کە لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شەحن کردنەوە یان کارکردنی ئەو ئەپانەی کە لە پشتەوەی سیستەم کاردەکەن و دەبنە هۆی کەمکردنەوەی وزەی پاتری، ئەم جۆرە خانانە دروست دەبن.

سەرچاوەیەکی نەگونجاوی وزە

هەندێک لە بەکارهێنەران پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانیان دەبەستن بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکانیان، بەڵام ئەم کردارە کار دەکاتە سەر هێواشی و خێرایی بارگاویکردنەوە، چونکە زۆرینەی USBـی کۆمپیوتەرەکان وزەی زیاتر یان کەمتر ڕەوانە دەکەن بۆ مۆبایلەکە، بەمەش دواجار کاریگەری لەسەر کرداری بارگاویکردنەوەکە دەبێت. لەبەرئەوە، ئەگەر دەتەوێت خێرا مۆبایلەکەت بارگاویی بکەیتەوە کەمتر پشت بە USB کۆمپیوتەرەکانتان ببەستن.

تاگەکان Charging Smarphones
بۆچونی تۆ