ئەپ و نەرمەکاڵا 22, كانونی یه‌كه‌م 2018

8 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

بەردەوام ئەپ و یاریەکان لە لایەن گەشەپێدەرانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەکرێنە خۆڕایی ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانی ئەمڕۆن.

English Tenses Table

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە فێری کاتەکان (Simple, Continuous, Perfect) ببە لە زمانی ئینگلیزیدا.

Speed View GPS Pro

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت زانیاریت دەست بکەوێت لە بارەی خێرایی دەستپێکی ئێستا و ماوەی بڕدراو و کات و چەندین تایبەتمەندی وردی دیکە.

Stickman Legends: Shadow War Offline Fighting Game

یەکێکە لە یاریە جەنگیەکانی ستیک مان و پێویست بە بوونی ئینتەرنێت ناکات.

The Hunt for the Lost Treasure

یاریەکی نهێنی ئامێزە و تیایدا دەبێت گەنجینە ونبووەکە بدۆزیتەوە و لە میانەی ئەم کارەشدا پێویستە ئاگاداری بچوکترینی بەڵگەکان بیت.

Cartoon Craft

یاریەکی جەنگی سادەیە و تیایدا پێویستە لە سەرت بجەنگیت لەگەڵ زۆمبیەکان و لە هەمان کاتیشدا دەبێت ئاگاداربیت کە نەگۆڕێیت بۆ زۆمبیەکان.

HEROES OF MAGIC-CARD BATTLE PRO

یاریەکی جەنگی بە چێژە و تیایدا پێویستە لە سەرت کۆمەڵەی تایبەت بە خۆت گەشەپێبدەیت و بە هێزی بکەیت هەتاوەکو بجەنگیت لەگەڵ دوژمنەکانت.

10monkeys Junior Math

یاریەکی بەسوودە بۆ منداڵان هەتاوەکو لە ڕێگایەوە فێری هاوکێشە بیرکاریەکان ببن بە ڕێگایەکی ئاسان و خۆش.

AngL

یاریەکی نهێنی ئامێزە و پێویستی بە بیرکردنەوەیە بۆ هەر هەنگاوێک کە ئەنجامی دەدەیت، لە یاریەکەدا پێویستە لە سەرت ڕووناکی لێزەرەکە ئاڕاستە بکەیت لە ڕێگای تەنە سێگۆشەییەکانەوە.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ