ئەپڵ

ئەپڵ کارمەندێکی پێشووی گووگڵی وەکو سەرۆکی بەشی AI و Machine Learning دەست نیشانکرد

ئەپڵ بە نیازە لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکانیدا ژیری دەستکرد Arificial Intelligence و فێربوونی ئامێری Machine Learning بەکاربهێنێت. لەم نێوەندەشدا هیچ شتێک لەوە باشتر نییە کە سەرەنجی ڕکابەرەکانی بۆ خۆی ڕابکێشێت بۆ باشترکردنی ڕووی خۆی لەم چوارچێوەیەدا، هەروەک ئەپڵ ئەندازیاری سکۆتلەندی، John Giannandrea، وەکو جێگری بەڕێوەبەر بۆ  ژیری دەستکرد Arificial Intelligence و فێربوونی ئامێری Machine Learning دامەزراند.

پێش ئەوە، ناوبراو وەکو سەرۆکی بەشی Research and Artificial Intelligence لە گووگڵ کاری کردووە. لە ئێستادا ناوبراو کار لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی سیری و سیستەمی فێرکردنی ئامێری ئەپڵ دەکات، و لە گشت ئەپەکانی ئەپڵ دەیگونجێنێت.

لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەپڵ ڕایگەیاند کە John Giannandrea جەخت لە تێکهەڵکێشکردنی هونەرەکانی Machine Learning لەگەڵ بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی فراوانتر دەکات. ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر لە ژینگەکە تێبگات و ئەزمونێکی ڕاستەقینەتر بۆ بەکارهێنەر بڕەخسێنێت. هەروەها هەنگاوێکی ئاسانکەرە بۆ پەرەپێدەران تا بتوانن ژیری دەستکرد بۆ ئەپەکانیان لەسەر ماک و ئای ئۆ ئێس زیاد بکەن.

بێگومان، ئەپڵ زۆر باش دەزانێت لە ڕووی ژیری دەستکرد AI و فێربوونی ئامێری Machine Learning لە پاشەکشەدایە، هەروەک زانراویشە ئەم دوو تەکنەلۆژیاییە بەشێکی گرنگی گەشەسەندنی ئەپڵن لە داهاتوودا، ئیتر وا دەبینین ئەپڵ لە خۆ ئامادەکردن دایە لەم ڕووەوە.

22 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1068