ئای ئۆ ئێس
23, کانوونی یەکەم 2018
164 پەرەپێدەری ئەپستۆر داهاتیان ملیۆنێک دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە بەرامبەردا لە گووگڵ پلەی ڕێژەکە کەمترە

سەرباری ئەوەی پشکی جیهانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید ٨٥%ـە، بەڵام ئەپستۆری ئەپڵ سەلماندوویەتی کە قازانجی زیاتر بۆ پەرەپێدەران دەستەبەر دەکات وەک لە گووگڵ پلەی. هەندێک دەیگێرنەوە بۆ زۆری ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە وڵاتانی گەشەسەندوو، ئەمە لە کاتێکدا هەندێکیان دەیگێڕنەوە بۆ فراوانی نرخی بەردەستبوونی مۆبایلەکان لەسەر هەردوو سیستەمەکە. بەبێ گوێدانە هۆکارەکان، کاتێک دێتە سەر باسی داهات، ئەپستۆر مێژوویەکی سەرکەوتووتری هەیە بەسەر گووگڵ پلەیدا.
دووبارە لە ڕاپۆرتێکی نوێی Sense Tower دا ئەپستۆر لەم ڕووەوە لە پێشەوەیە. زانیارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ١٦٤ لەو پەرەپێدەرانە لەسەر ئەپستۆر بۆ ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەم جار داهاتیان لە ١ ملیۆن دۆلار تێپەڕدەکات. ئەمە بە بەراورد لەگەڵ گووگڵ پلەی، تەنها ٨٨ پەرەپێدەر توانیویانە هەمان دەستکەوتیان هەبێت لەسەر پلەی ستۆر. بێگومان ئەم ژمارانە زیاترن وەک لە چاو ساڵی پار، چونکە تەنها ١٧٣ لە ئەپستۆر و ٧١ لە گووگڵ پلەی لە ساڵی پار ئەم داهاتەیان هەبووە.
شایەنی باسە، پەرەپێدەری یارییەکان زۆرترین داهاتیان هەبووە، بەشێوەیەک هەر لە ٣ پەرەپێدەر دانەیەک پەرەپێدەری یارییە. لەم وێنانەی خوارەوە زیاتر ڕوونکراوەتەوە:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!