ئای ئۆ ئێس
31, كانونی یه‌كه‌م 2012
به‌رنامه‌ی Installous كۆتایی هات، و گروپی Hackulous هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانیان دادەخەن.

سڵاوی خوا گه‌وره له گشت لایه‌كتان، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی زۆر ناخۆشه چونكه دوێنی به‌رنامه‌ی Installous به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری ماڵئاوایی لێ كردنین و گروپی هاككه‌ران و كڕاكهرهكانی ئه‌م بنكه بار كردنه ناسراو به Hackulous هه‌ستا به داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێشتر بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرد كه خاوه‌نی جه‌یلبرەیك بوون و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆیان بڵاویان كرده‌وه.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیانە:
شەوت شاد، شازادەی خۆشەویست:زۆر بە خەمبارییەوە ئەوە ڕادەگەیەنین کە Hackul0us دادەخرێت. لە دوای چەندین ساڵ لە خزمەت کۆمەڵگاکەمان بووەتە شتێکی نەجوڵا و مەکۆکانمان بوونەتە شارۆچکەی خێوەکان. گەیشتە ئەوەی گرانبێـت چی تر بتوانین لەسەر هێلیان بهێڵینەوە وبەباشی بەڕێوەیان ببەین ئەمە سەڕەڕای بەپەرۆشی ستافی کار. سوپاسی بێپایانی ئەو هەموو پشتگیرییە دەکەین کە لە چەند ساڵی ڕابردوو کراومانە و هیوا خوازین کۆمەڵگای باشتر و گەورەتر دەرکەون لە دوای ئێمە.
لەگەڵ ئەوپەری خۆشەویستیمان
تیمی هاکولوس
شایەنی باسە، له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی Installous ده‌توانی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی كه له فرۆشگای ئه‌پڵ بوونی هه‌بوو و به پاره بوون له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه به شێوه‌ی كڕاك كرا و زۆر به‌خێرایی و ئاسانی و به خۆڕایی دایبه‌زێنی وه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی AppSync كه له سیدیاوه داتدهبهزاند ده‌توانی ئه‌و به‌رنامه كڕاك كراوانه به به‌رنامه‌ی ئایتونز بخه‌نه سه‌ر ئامێره‌كانتان بێ كێشه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه تا ئێستا هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی داخستنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه به شێوه‌كی ڕوون دیار نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه له لایه‌ن گروپی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه نه‌یان توانیوه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بكه‌ن.
داخستنی بنكه‌ی باركردنی به‌رنامه كڕاك كراوه‌كان و دواكه‌وتنی جه‌یلبرێك ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی پرسیار درووست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ داهاتووی جه‌یلبرەیك به كوێ ده‌گات، زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ران گه‌یشتوونه ئه‌وه‌ی كه ئیتر جه‌یلبرێك به قۆناغه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی دا ده‌ڕوات. وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه له داهاتوو ده‌زانین…
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
هه‌ر چه‌نه خۆم به‌کارهێنه‌ری سیدیا و Installous نیم به‌س پێم ناخۆش بوو
ئینشاالله به‌رنامه‌ی تر دروست ده‌کرێت بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه و یاریه‌کان به خۆڕای