10
ئەپ و نەرمەکاڵا 24, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

5 ئەپی نوێ و ناوازەی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبن و ئەمانەی خوارەوەش هەڵبژاردەی باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.

Mint Browser – Lite, Fast Web, Safe, AdFree

وێبگەڕێکی نوێیە و گەشەپێدراوە لە لایەن کۆمپانیای شاومیەوە و جەخت لە خێرایی و پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا تەنها قەبارەی 10 مێگابایتە، هەروەها پشتگیری لە باری گەڕانی شاراوە و باری خوێندنەوە دەکات.

Glose – Social ebook Reader

ئەگەر یەکێکیت لەوانەی ئارەزووی خوێندنەوەی کتێبە ئینگلیزیەکان دەکەیت ئەوا ئەم ئەپە بۆ تۆیە، ئەپەکە ڕۆڵی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دەبینێت لە ڕێگایەوە خوێنەر دەتوانێت پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ ئەو کەسانەی ئارەزووی هەمان جۆری کتێب دەکەن.

Apex Weather

یەکێکە لە باشترین ئەپە خۆڕاییەکانی کۆگای گووگڵ پلەی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لە بارەی کەش و هەوا.

Memoria – Photo Gallery

پاش سڕانەوەی ئەپی QuickPic لە کۆگای گووگڵ پلەی لەوانەیە ئارەزووی ئەپێکی گالەری دیکە بکەیت، هەر بۆیە ئەپی Memoria هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بە شێوەیەک خاوەنی دیزاینێکی سادەیە و بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی بەکاریبهێنێت.

StudySmarter

ئەپێکی بەسوودە بۆ خوێندکاران بە شێوەیەک لە ڕێگای ئەپەکەوە خوێندکار دەتوانێت کاتەکانی ڕێکبخات و بانگێشتی هاوڕێ خوێندکارەکانی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی چەند تاقیکردنەوەیەکی خێرا هەتاوەکو ئاگاداری ئاستی فێربوونت ببیت، سەرەڕای هەموو ئەمانە دەتوانیت لە ڕێگای وێبەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەیت و سوود لە هەمان تایبەتمەندیەکانی ئەپەکە ببینیت.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
بۆچونی تۆ