ئای ئۆ ئێس

5 لە باشترین ئەپەکانی مۆبایل بۆ مانگی 12

ئەم ساڵ و بە تایبەت لەم چەند مانگەدا چەندین ئەپ و یاری سەرنجڕاکێش و بەهێز بۆ مۆبایل بڵاوکراونەتەوە، بەوەی بەناوبانگترین و باشترین ئەپ و یارییەکان بەردەست بوون. لێرە چەندین ئەپی بەهێز بۆ مۆبایلەکەت دابگرە کە لەم مانگەدا و لە مانگی پێشوودا کۆگاکانی ئایفۆن و ئەندرۆیدیان هەژاندووە.

00:37

ئەپێکی دیزاین سادەیە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید بۆ وەرزشوانان بەسوودە. دەتوانیت هەر چالاکییەک تۆمار بکەیت کە دەیکەیت، هەموو چالاکییەکانی ناو ئەپەکە بە دەست خۆتە.

00:37

Feedly Classic

Image result for Feedly Classic

ئەپێکی نایابی هەواڵییە. پشت بە هەواڵەکانی جیهان دەبەستێت بۆ پێشاندانی بە بەکارهێنەر. ئەوەی شایەنی باسە ڕووکاری ئەپەکەیە، جگە لەوەی دەشتوانیت دەستکاری ڕووکاری بکەیت لە ڕێکخستن. بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە حەز بە خوێندنەوەی هەواڵ دەکەن بە شێوەیەکی ئاسان لەسەر هەموو ماڵپەڕەکان. بەشی هەواڵی دڵخوازی خۆت دیاری بکە و هەموو ئەو هەواڵانە دەربارەی بەشەکەت لە ماڵپەڕە جیاوازەکان ببینە.

Fluid Navigation Gestures

ئەم ئەپە هی مانگی ١٢ نییە بەڵام کەی کێشەیە؟ نایابە! بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەم ئەپە دەتوانن چەندین جووڵەی سەرنجڕاکێش بۆ لیستی دووگمەکانی مۆبایلەکەیان زیاد بکەن، لەوانە بەشی خوارەوە دووگمەکانی ماڵەوە و گەڕانەوە. لەگەڵ بەشی ڕاست و چەپ کە ئەمانیش جووڵە و دووگمەی سەرنجڕاکێشیان بۆ زیاد بووە. بینەری ئەم ڤیدیۆیە بە و بە نرخی ٢ دۆلار دایبگرە.

My Board Game Collection

ئەپێکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو یارییەکانت لە شوێنێکدا. دەتوانێت بە ناو بنکە زانیارییەکانی جیهان بگەڕێت و ئەو یارییەی بە دوای دەگەڕێیت پێشانت بدات و تەواوی زانیارییەکانیشت پێ بڵێت. پاشان دەتوانیت ئەم یارییانە دابگریت بە سەردانکردنی شوێنە فەرمییەکانیان. لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر، لەوانە ژمارەی یاریکەرەکانی هەر یارییەک. بە داخەوە ئەمەش تەنیا بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەستە.

My Board Game Collection

PlayJ

ئەم ئەپە نوێیە بۆ ئەو یاریکەرانەیە کە دەیانەوێت یاریکردنیان پێشانی هاوڕێکانیان بدەن، چونکە لەم ئەپەدا دەتوانیت یارییەکەت بۆ هاوڕێکانت پەخش بکەیت و ئەوانیش لەگەڵتدا بینەری یارییەکەت بن. گرنگتر لەوەش بە ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندی ڤیدیۆییان لەگەڵ ببەسترێت لە کاتێکدا کە یاری دەکەیت. یاری بکە و لەگەڵ هاوڕێیانت چات بکە. لەم ڤیدیۆیەدا ببینە.

لە ئێستادا تەنیا بۆ مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

WakingNews Alarm Clock

Image result for WakingNews Alarm Clock

ئەپێکی جیاوازە بۆ هەستاندنی بەکارهێنەر لە خەو، بەوەی کە ماڵپەڕە هەواڵییە جیهانییەکان دیاری دەکەیت و لە کاتی دیاریکراودا هەواڵەکانی ماڵپەڕەکان دەخوێنێتەوە، ئەمەش ڕێگەیەکی جیاوازە و سەرنجت ڕادەکێشێت و هزرت لای وشەکان دەبێت. ئەمە و چەندانی تر.

24 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481