10
ئەندرۆید 24, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی وێبگەڕە نوێیەکەی بە قەبارەیەکی کەم و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەوە ڕاگەیاند

گەشەپێدەرانی کۆمپانیای شاومی لە ماوەی ڕابردوودا هەستان بە ڕاگەیاندنی وێبگەڕێکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید، وێبگەڕە نوێیەکە بە Mint ناودەبرێت و قەبارەیەکی ئێجگار کەمی هەیە ئەویش تەنها 10 مێگابایتە و لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە بە خۆڕایی، سەبارەت بە وێبگەڕەکە کۆمپانیای شاومی ئاماژەی بەوەدا Mint Browser جەخت لە پاراستنی کەسێتی بەکارهێنەران دەکات لە ئینتەرنێتدا هەروەها خێراتریشە بە بەراورد بە وێبگەڕەکانی دیکە، لەگەڵ ئەمانەشدا خاوەنی چەند تایبەتمەندیەکە لەوانە پشتگیری کردنیەتی بۆ باری گەڕانی شاراوە و گەڕان لە ڕێگای فەرمانە دەنگیەکان لەگەڵ بارێکی تایبەت بە خوێندنەوە.

سەرەڕای ئەمانەش ئەگەر خاوەن ئینتەرنێتی سنووردار بیت ئەوا ئەم وێبگەڕە گونجاوە بۆت و خاوەن دیزاینێکی سادەیە و بەشەکانی دەرچوون لە ماڵپەڕ و کردنەوەی پەڕەی نوێ و گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی نزیککراوەتەوە هەتاوەکو بەکارهێنەر بە ئاسانی کۆنتڕۆڵیان بکات، هەروەها لە کاتی بەکارهێنانم بۆ وێبگەڕەکە تا ڕادەیەکی زۆر هەستم بە خێرایی کرانەوەی ماڵپەڕەکان کرد لە Mint Browser بە بەراورد بە وێبگەڕەکانی دیکە، ئێوەش دەتوانن لەو بەستەرەی خوارەوە وێبگەڕەکە دابگرن و تاقیبکەنەوە.

تاگەکان Mint
بۆچونی تۆ