ئەپڵ 26, كانونی یه‌كه‌م 2018

فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ ڕووبەڕووی دابەزین دەبێتەوە لە هیند

بێگومان ئاشکرایە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەم ساڵ کە iPhone XS و iPhone XS Max و iPhone XRـن گرانترینی ئایفۆنە بەرهەمهێنراوەکانی ئەپڵن لە مێژوودا هەتاوەکو ئێستا، لەم بارەیەوە ماوەی ڕابردوو چەندین ڕاپۆرتمان بینی لە بارەی دابەزینی فرۆشی ئایفۆنە نوێیەکان لە چەند وڵات و ناوچەیەک لە جیهاندا، ئێستاش بە پێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی وا دیارە کۆمپانیای ئەپڵ ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە فرۆشتنی یەکەی ئایفۆنە نوێیەکان لە وڵاتی هیند.

گومان لەوەشدا نییە هیند دووەم گەورەترین بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانە پاش چین هەر بۆیە گەر کۆمپانیا سەرکەوتوو بێت لە بەدەستهێنانی متمانەی بەکارهێنەرانی ئەم وڵاتە ئەوا بە دڵنیایەوە بەرهەمەکانی ناوبراو فرۆشێکی زۆری دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕی مۆبایلەکانی هیند یەکێکە لە هەستیارترین بازاڕەکان لە ڕووی نرخەوە بە شێوەیەک زۆرینەی ئەو مۆبایلانەی دەفرۆشرێن لە هیند بە ڕێژی لە سەدا 75% نرخیان دەگاتە 150$ دۆلار ئەمە لە کاتێکدایە نرخی ئایفۆنە نوێیەکان بە لایەنی کەمەوە 1000$ دۆلار دەبێت هەر بۆیە هۆکاری ئەم نزمبوونەوەیەش ئاشکرایە و دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی نرخی ئایفۆنە نوێیەکان.

بۆچونی تۆ