ئەپڵ
27, کانوونی یەکەم 2018
دەنگۆکان: ئەپڵ iPad mini 5 لە سەرەتای ساڵی داهاتوو نمایش دەکات

کۆمەڵێک لە پێشبینی جیاجیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامێری iPad mini 5 بە فەرمی لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٩ نمایش دەکرێت، ئەمڕۆش وێنەی کەڤەرێک بڵاوبووتەوە گوایە وێنەی نەوەی نوێی ئایپاد مینییە.
شایەنی باسە، هەژماری Slasheaks لەسەر تویتەر ئەو وێنەیەیی خوارەوەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی کردووە کە هی iPad mini 5ـە. چاوەڕوان دەکرێت دیزاینەکەی لە ڕووی پشتەوەی لە هی ئایپاد پڕۆ نوێکە بچێت، و دەربارەی دەرچەی بیستۆکیش جارێ نەزانراوە دەکەوێتە کوێی دیزاینە نوێکەوە، بەڵام وێنەکە دەریدەخات کە بیستۆک بوونی دەبێت و ئەپڵ لای نابات.

هەروەک بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئایپاد مینی ٥ نرخی لە ٣٠٠ دۆلارەوە دەست پێبکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!