10
ئای ئۆ ئێس 4, كانونی دووه‌م 2013

Pod2G داوا لەئەپڵ دەکات iOS بکاتە سەرچاوەکراوە وڕێگە بەدامەزراندنی Tweak وTheme بدات.

هەواڵەکان لەسەر جەیلبرەیک و ئایفۆن ٥ چڕتردەبنەوە وزیاتر هەواڵی ناخۆش دەبیستین سەبارەت بە پڕۆسەی جەیلبرەک بۆ ئایفۆن ٥ و iOS6. هەروەکو چەند خولەکێک لەمەوبەر چەند وتیەکی ناوبراومان بڵاوکردەوە کە ئاماژەی بە دۆخی جەیلبرەک کرد و لە چ بار و دۆخێک دایە. شارەزای بواری پارێزگاری پۆد٢جی ئاماژە بەوە دەکات کە چەند هاوڕێیەکی کۆچیان کردووە لە ئای ئۆ ئێسەوە بۆ ئەندرۆید، ئەوەیشی لە ئەپڵ داوایە کە پلاتفۆڕمی مۆبایلەکەی کە ناوی ئای ئۆ ئێسە بکاتەوە وڕێگە بەدامەزراندنی Tweak وTheme بدات.

شایەنی ئاماژەیە پۆد٢جی لەسەر تویتەری خۆی ئاماژە بەوە دەدات کە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوبەڕووی ئەپڵ نابێتەوە ئەگەر ڕێگە بە گەشەپێدەران بدات بە پێشکەشکردنی  Tweak وThemeـەکانیان و ئەمەش بە تەنها فراونکردنی API/SDK دەبێت. بۆ ئەم هەوڵەش کەمپینێک پێکهێنراوە لە ژێرناوی “WeWantAnOpeniOS,” و دروستکەری ئەم کەمپینە FlawlessFox دەڵێت کە هاتوو ئیمزای تەواو کۆکرایەوە بۆ ئەم مەبەستە ئەوا ئەو ئیمەیڵ بۆ ئەپڵ دەنێرێت و بابەتەکەش دەبێتە بابەتێک فەرمی و بڵاو.

ئەوەی پۆد٢جی لێی تیناگات ئەوەیە کە بۆچی ئەپڵ ڕێگە بەدانانی ڕووکاری بنەڕەتی و ویجێت و مۆدی ترنادات ، ڕاستە ئەمە کەمێک کاری دەوێت بەڵام کارێکی قورسیش نییە و لەهەمانکاتیشدا ئەوان دەتوانن ئەم کەلوپەلانە سنورداربکەن لە فرمانەکانیاندا لەوەی بتوانن چی بکەن و چی نەکەن. ئەوەیشی گرنگە کە بتوانین سەرنجی زۆرتین بەکارهێنەر بۆ ئەم بابەتە ڕابکێشین و وا لە ئەپڵ بکەین ئەم کارە بکات.

ئەگەر ئارەزووی بەشداریکردن دەکەیت لەم کەمپینە و دەتەوێت ئیمزاکۆبکەیتەوە ئەوا لەسەر تویتەر شوێن WeWantAnOpeniOS بکەوە و شوێن ڕێنماییەکانیان بکەوە بۆ ئیمزاکەی خۆت و چاوەڕوانی ئەنجامەکان بە لە هەفتەکانی داهاتوودا.

تۆ ڕات چییە؟ ئایا پێویستە ئەپڵ iOS بکاتەوە وڕێگە بە دانانی Theme و Tweak بدات؟

بۆچونی تۆ