شاومی
28, كانونی یهكهم 2018
مۆبایلی Mi 8 نوێکردنەوەی پێگەیشت و دوو تایبەتمەندی نایابی بۆ زیادکران

ماوەی چەند مانگێکە مۆبایلی Mi 8 بەکاردەهێنم، سەرباری چوستی و خێرایی، خاوەنی کامێڕایەکی ئاست بەرزە و وێنەکانی جوانن. بێگومان لە شەویشدا سەرباری بەردەست نەبوونی دۆخی تاریک وێنەکانی لە ئاستێکی باشدابوون. جێگەی باسە، مۆبایلەکە لەو کاتەوەی ڕاگەیاندراوە چەندین نوێکردنەوەی بۆ مەبەستی جیاجیا پێگەیشتووە بۆ باشترکردنی چوستی مۆبایلەکە لە زۆر ڕووەوە.
ئەمڕۆش شاومی بە فەرمی نوێکردنەوەیەکی تری بۆ Mi 8 بەڕێکرد و لەگەڵیدا چەند چاکسازی و نوێکردنەوەیەکی بەردەست کردووە. گرنگترینیان زیادکردنی هەردوو تایبەتمەندی Night sight و تۆماری گرتەی ڤیدیۆییە بە ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا، کە ئەم دوو تایبەتمەندییە پێشتر لەگەڵ مۆبایلی می میکس ٣ نمایشکران و بەردەستکران و ئێستاش بۆ می ٨ بەردەستن. هەروەک تایبەتمەندی گووکڵ لێنز لەگەڵ کامێراکەی تێکهەڵکێش کراوە و چەند چاکسازیەکی تریش لەم نوێکردنەوەیە بەدیدەکرێن.
تایبەتمەندی Night Sight هەڵدەستێت بە گرتنی کۆمەڵێک وێنە لە تاریکیدا و پاشان گشتیان بەکاردەهێنێت بۆ دەرکردنی باشترین وێنە لەو دۆخە تاریکەدا. هەرچی تایبەتمەندیەکەی تریشە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هێواشە بە ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا و ئەمەش ئاستێکی بەرزە لەو ڕووەوە.
شایەنی باسە، ئەم نوێکردنەوەیە لەگەڵ ئەوەی بە می ٨ دەگات، بە مۆبایلەکانی Mi 8 Pro و Mi 8 Explorer دەگات. بۆ ئەوەی بزانیت پێت گەیشتووە یان نا، لە مۆبایلەکەتەوە پشکنینێک بکە و لە ئەگەری بوونی نوێکردنەوەکە، نوێیی بکەوە و چێژ لە تایبەتمەندیەکان وەرگرە، ئەگەریش تا ئێستا بۆت بەردەست نەکراوە، چاوەڕێ بکە پێت دەگات.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!