گەرمترین
28, کانوونی یەکەم 2018
ئەمەزۆن لە پشوەکاندا ژمارەی پێوانەیی لە فرۆش و خزمەتگوزارییەکانیدا تۆمار دەکات

ئەمەزۆن ڕایگەیاند لە پشوەکانی سەری ساڵدا ژمارەی پێوانەیی نوێیان لە فرۆشەکانی و بەشداری لە خزمەتگوزارییەکانی پرایمدا تۆمارکردووە، کە ژمارەکەی ئەمساڵ شکێنەری ژمارەی پێوانەیی ساڵی پارە لە هەمان ماوەدا، بە شێوەیەک کۆمپانیا دەڵێت بە دەیان ملیۆن بەشداریمان لە خزمەتگوزاری پرایم لە ئەزموونی و بە پارە تۆمارکردووە، ئەمە سەرباری ژمارەیەکی تری پێوانەیی لە فرۆشی ئامێرەکانی خۆی کە ئەمەزۆن دۆت Amazon Dot لەسەرووی هەموویانەوەیە، و هۆکاری ئەمەش بۆ داشکاندنەکانی ئەمەزۆن دەگەڕێتەوە بۆ ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی.
هەروەک ئەمەزۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە هەریەک لە ئامێرێ ئێکۆ و فایەر تیڤی لە لوتکەی لیستی پڕفرۆشترین بوون، کە بە هەمان شێوە ئامێری تابلێتی فایەری و ئامێرەکانی تری کیندڵیش داواکاریەکی زۆریان لەلایەن کڕیاڕانەوە لەم ماوەیە لەسەر بووە. ئەمە جگە لەوەی ئامێری Ring Video Doorbell 2 و TP-Link Kasa Smart لەگەڵ ژماریەکی تر لە ئامێری زیرەک فرۆشێکی بەرزیان تۆمارکردووە.
شایەنی باسە، ئەمەزۆن بۆ یەکەمجار لە مانگی ٤ی ئەمساڵ ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری پرایمی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند ژمارەی بەشداربووانی بە پارە لە ١٠٠ ملیۆن لەسەر ئاستی جیهان تێپەڕی کردووە. لە دوای ئەم ڕاگەیاندنە و زۆربوونی بەشداری لە کۆتایی ئەمساڵ کە بە گوێرەی کۆمپانیا بە ملیۆنان خەڵک بەشداریان کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ساڵانە ڕێژەکەی بە ٣٠%-٤٠% زیادبکات. بێگومان ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و زۆریشی دەگەڕێتەوە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئەمەزۆن بۆ چەند وڵاتی تر، لەوانە: ئوستوڕالیا و سەنگاپورە و هۆڵەندا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!