هەواڵ 8, كانونی دووه‌م 2013

کوالکۆم پەردە لەسەر چەند نەوەیەکی تازەی پرۆسێسەر لە جۆری Snapdragon لادەدات.

ئەمڕۆ کۆمپانیای کوالکۆم تایبەت لە بواری پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی پرۆسێسەری مۆبایلە هۆشمەندەکان لە میانەی بەشدارییەکانیان لە پێشنگای CES2013 دا پەردەیان لەسەر ٤ پرۆسێسەری تازە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان لادا. کۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە دوو لەم چوارانە بە تایبەتمەندی بەرز دروستکراون و دوانەکەی تریشیان بە تایبەتمەندی کەمتر دروستکراون بۆ بازاڕی مۆبایلە هەرزانەکان. و هەر لەگەڵ ئەم زنجیرە نوێیەدا ناوی پرۆسێسەرەکان لە Sـەوە گۆردراون بۆ ژمارەی سەربەخۆی وەکو 600 و400. شایەنی ئاماژەیە کە لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ ئامێر هەن کە بەم دوو جۆرە تازەی کوالکۆم ئیشدەکەن ئەوانیش Snapdragon 800 و Snapdragon 600ـن. سەبارەت بە دوو جۆرە کەم تایبەتمەدییەکان کە بریتین لە Snapdragon 400 و Snapdragon 200 ئەوا کۆمپانیا وردەکاری زیاتر لەبارە بڵاونەکردوونەتەوە ولەوە زیاتر کە ئەو دوو جۆرە بە تایبەتمەندی کەمتر دروستکراون و بۆ مۆبایلە کەم نرخەکان دیزانین کراون.

سەرچاوە Aitnews

بۆچونی تۆ