10
ڕێنمایی 28, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

چۆنیەتی بەکارهێنانی فەرهەنگی ناوخۆیی وێبگەڕی Edge لە ویندۆز 10

ئەگەر بەکارهێنەری ویندۆز ١٠ بیت، ئەوا وێبگەڕی ئێجی ناو سیستەمەکە بۆ زۆر کار بەکاردەهێنیت، چونکە لە جگە گەڕان لە وێب کاری تریشی پێ ئەنجام دەدرێت، بۆ نمونە، خوێندنەوەی کتێب و پی دی ئێف و هەروەها بوونی دۆخی خوێندنەوە بۆ زۆبەی پێگە و ماڵپەڕەکان.

ئایا دەزانیت لە وێبگەڕی ئێج فەرهەنگێک هەیە و دەتوانیت سودی لێ وەرگریت بۆ خوێندنەوە و زانینی واتای وشەکان. بێگومان فەرهەنگەکە ئینگلیزی – ئینگلزییە. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم فەرهەنگە بەکاربهێنیت لەم چەند هەنگاوەی خوارەوە لەگەڵم بە.

ئەپی وێبگەڕی ئێج بکەوە و پاشان کرتە لەو سێ خاڵە بکە و لە بەشی General وەرە خوارەوە تا Show definitions inline for دەبینیتەوە. پاشان لە ژێریەوە هەر سێ بەشەکە راست لێ بدە، واتە کتێبەکان و دۆخی خوێندنەوە و پی دی ئێفەکانیش.

ئێستا دوای چالاککردنی دەتوانیت فایلی جۆری پی دی ئێف یان ePub يان پەڕێکی ئینتەرنێت بکەوە کە دۆخی خوێندنەوە واتە Reading Viewـی هەیە لە ئێج بیکەیتەوە. پاشان تەنها کرتەی ڕاست لەسەر وشەیەک بکە و خۆکارانە فەرهەنگەکە دەردەکەوێت لەسەر ئەو وشەیە. نمونە لە خوارەوە هەیە.

ئێستا ئەگەر بتەوێت تەواوی واتای ئەم وشەیە ببینیت دەتوانیت کرتە لە More بکەیت و بەم شێوەیە دەردەکەوێت:

تاگەکان Edge How-to microsoft
بۆچونی تۆ