ڕێنمایی
28, کانوونی یەکەم 2018
چۆنییەتی بەکارهێنانی تایبەتمەندی Night Sight و 960fps Slow Motion لە مۆبایلی Mi 8

لە نوێترین وەشانیدا بۆ مۆبایلی می ٨، شاومی دوو تایبەتمەندی نایابی بۆ مۆبایلەکە بەردەست کردن، ئەوانیش بریتین لە Night Sight و 960fps Slow Motion. لەم بابەتەدا بە پوختی ئاماژە بەو دوو تایبەتمەندییە و بەکارهێنانیان دەکەم.
بێگومان هەریەک لەو دوو تایبەتمەندییە بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیادکراون. بۆیە لەگەڵ نوێکردنەوەی مۆبایلەکەت پێویستە ئەپی کامێرا بپشکنیت و لەوێ دەیاندۆزیتەوە.
تایبەتمەندی Night Sight کە کاری گرتنی وێنەی ڕووناکترە لە دۆخی تاریکدا، ڕاستەوخۆ لە ناو ئەپی کامێرا لە ناو دۆخەکانی ئەپەکە بوونی هەیە. ئەم دۆخە هەڵدەستێت بە گرتنی چەند وێنەیەک لەسەر یەک و پاشان کۆکردنەوەیان لە یەک وێنەدا و پێشکەشکردنی ئەنجامێکی باشترە لە تاریکیدا؛ وێنەیەکی ڕووناکتر لە چاو بەشی ئاسایی کامێراکە.

هەرچی تایبەتمەندی دووەمە بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هێواشە بە ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا، کە بە ڕاستی زۆر هێواش و نایابە و چێژێکی تر بە ڤیدیۆیی هێواش دەبەخشێت. بۆ بەکارهێنانی ئەم دۆخە پێویستە بچیتە سەر بەشی Slow Motion پاشان لەوێ لەسەرەوە بە پەنجە بیکە بە 960fps، ئیتر بەم شێوەیە توانای تۆمارکردنت دەبێت بەو ئاستی هێواشییە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!