ئەندرۆید

چۆنییەتی چالاککردنی تۆمارکردنی خۆکارانەی پەیوەندی لە مۆبایلەکانی شاومی

بێگومان ڕووکاری MIUI کە بنچینەکراوی ئەندرۆیدە لە لایەن شاومی خۆیەوە پەرەی پێدەدرێت. ئەم ڕووکارە هەر لە ناوخۆیدا تۆمارکردنی پەیوەندی ئاسایی جێگرکردووە و دەتوانیت پەیوەندییەکان تۆماربکەیت، بەڵام بۆ تۆمارکردنەکە دەبێت لە کاتی پەیوەندی خۆت دوگمەی تۆمارکردن لێ بدەیت، واتە کردارەکە خۆکارانە نییە. بۆ ئەوەی ئەم کردارە بکەیتە خۆکارانە پێویستە لەم چەند هەنگاوەی خوارەوە لەگەڵم بیت.

  • سەرەتا ئەپی Settings بکەوە و پاشان پەنجە بە System Apps بنێ:
  • ئێستا لەم بەشەدا Call Settings هەڵبژێرە:
  • پاشان بچۆ بۆ Call Recording:
  • ئێستا لەم بەشەدا پێویستە Record calls Automatically چالاک بکەیت بۆ ئەوەی لەمەودوا خۆکارانە پەیوەندییەکانت بۆ تۆمار بکات.
  • بۆ گوێبیست بوونەوەی تۆمارە دەنگییەکان پێویستە ئەپی Recorder لە ناو مۆبایلەکەت بکەیەوە، و شوێن ئەم دوو وێنەی خوارەوە بکەوێت بۆ دۆزینەوە تۆمارەکان:

تێبینی: ئەم فێرکارییە لەسەر مۆبایلی می ٨ وەشانی Miui 10.1.2  ئەنجام دراوە، لەبەرئەوە لەوانەیە لە مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر هەنگاوەکان جیاواز بن.

28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1153