سۆنی 29, كانونی یه‌كه‌م 2018

بەکارهێنەری پلەیستەیشن 4ـیت؟ کەواتە ئەم یاریانە بۆ تۆیە

گومان لەوەدا نییە کە هەموومان ئارەزووی یاریە ڤیدیۆیەکان دەکەین و لەوانەیە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر هەندێک یاری ئەنجام بدەین لە ماوەی پشووەکاندا، هەر بۆیەش لەم بابەتە هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی ژمارەیەک لە خۆشترین یاریەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئامێری پلەیستەیشن 4.

BLOODBORNE

بێگومان بە ئاماژەدان بە باشترین یاریەکانی PS4 دەبێت ناوی یاری BOODBORNE بهێنین، کە یەکێکە لە خۆشترین یاریەکانی ئەکشن و خاوەن دیزاینێکی ناوازە و ڕوونە لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە بەرهەمەکانی ستۆدیۆی FromSoftware’s و یاریەکی تاڕادەیەک سەختە، BOODBORNE لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 17.93$ دۆلار و دەتوانیت لەم بەستەرەی خوارەوە بیکڕیت.

UNCHARTED 4: A THIEF’S END

دەتوانین بڵێین چیرۆکی یاریەکە زۆر ناوازەیە و تا ڕادەیەکی زۆریش باوەڕپێکەرە و بە شێوەیەکی گرنگ پێدراویش دەقەکانی نووسراوە چونکە یەکێکە لە باشترین یاریەکانی ئەکشن و سەرکێشی و بەردەستە لە ئەمەزۆن بە نرخی 18.95$ دۆلار.

NIER: AUTOMATA

یەکێکە لە بەرهەمهێنراوەکانی گەشەپێدەری یاری Yoko Taro و تاقیکردنەوەیەکی ناوازەی یاریکردنت بۆ بەردەست دەکات کە ڕەنگە لە هیچ یاریەکی دیکەدا نەبێت هەروەها یاریەکە تێهەڵکێشراوی باشترین یاریەکانی Platinum Gamesـە و تا ڕادەیەکی زۆریش هەڵگری شێوازی خەیاڵی زانستیە، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 24.99$ دۆلار و دەتوانیت لەو بەستەرەی خوارەوە بیکڕیت.

PERSONA 5

یاریەکە چیرۆکی کەسایەتیەکی ئەنیمی دەگێڕێتەوە کە ناوی PERSONAـە و خوێندکارێکی قوتابخانەی ناوەندیە و خاوەن هێزێکی نهێنیە کە لە ڕێگایەوە دەتوانێت بجەنگێت لەگەڵ تارماییەکانی جیهانی ناوەکی، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 42.69$ دۆلار و دەتوانیت بیکڕیت.

  • بەستەری کڕین: PERSONA

HORIZON ZERO DAWN: COMPLETE EDITION

بە یەکێک لە باشترین یاریەکانی ئەکشن دادەنرێت، تیایدا دەجەنگیت لەگەڵ دایناسۆرە ڕۆبۆتەکان و بوونەوەرەکانی دیکە کە هەوڵی داگیرکردنی زەوی دەدەن، یاریەکە خاوەنی چیرۆکێکی ناوازەیە و بەردەستە لە ئەمەزۆن بە نرخی 17.99$ دۆلار.

MONSTER HUNTER: WORLD

پاش چەند ساڵ لە ڕاگەیاندنی بۆ مۆبایلەکان لە کۆتاییدا یاریەکە بەردەستکرا لەسەر سەکۆی یاریەکان و تەنانەت لەسەر کۆمپیوتەریش، ڕووداوەکانی یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاوکردنی بوونەوەری دڕندە و ئاژەڵی وەک دایناسۆرەکان ئەمەش لە ڕێگای بەکارهێنان و دانانی فێڵ و تەڵەی جیاواز، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 24.85$ دۆلار.

NO MAN’S SKY

یاریەکە لە گەشەپێدانی Sean Murray و تیمەکەی لە Hello Gamesـە، بە یەکێک لە یاریە سەیرەکانی ساڵی 2016 دادەنرێت و یەکێکە لە یاریەکانی خەیاڵی زانستی و خۆی دەبینێتەوە لە سەردانکردنی هەسارەکانی دیکە بە ئامانجی زیاتر ناسینی جیهان، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 18$ دۆلار.

SHADOW OF THE COLOSSUS (2018)

یەکێکە لە خۆشترین یاریەکانی سەرکێشی و چیرۆکی یاریەکەش خۆی دەبینێتەوە لە گەڕان بەسەر زەوی لەگەڵ ڕووبەڕوو بوونەوەی چەندین بوونەوەری زەبەلاح کە دەیانەوێت لەناوت ببەن، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 19.50$ دۆلار.

GOD OF WAR

ئەگەر گەیمەر بیت ئەوا بە دڵنیایەوە بەشەکانی دیکەی ئەم یاریەت کردووە چونکە یەکێکە لە بەناوبانگترین یاریەکانی سەرکێشی و ئەکشن و جەنگکردن لەگەڵ بوونەوەرە زەبەلاح و دڕندەکان، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 24.99$ دۆلار.

DESTINY 2: FORSAKEN

یاریەکە لە پایزی ساڵی 2017ـدا ڕاگەیەنرا و یەکێکە لە یاریەکانی خەیاڵی زانستی و لە ئاستەکانیشیدا چەندین سەرکێشی لە خۆدەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا تاقیکردنەوەیەکی ناوازە بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 4 هەروەها یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 29.99$ دۆلار.

SPIDER-MAN (2018)

هەروەک هەموومان دەزانین یەکێکە لەو یاریانەی کە ئەکشن و سەرکێشی لە خۆدەگرێت و وەرگیراوە لە کەسایەتی بەناوبانگی سپایدەرمان، یاریەکە لە ئەمەزۆن بەردەستە بە نرخی 39.99$ دۆلار.

TETRIS EFFECT

یەکێکە لە خۆشترین یاریە نهێنی ئامێزەکان تیایدا دەبێت پێکهاتە جیاوازەکان کە لە بەشی سەرەوە دێنە خوارەوە بەشێوەیەکی خێرا لە شوێنی گونجاوی خۆیدا دایبنێیت، یاریەکە بەردەستە لە ئەمەزۆن بە نرخی 29.95$ دۆلار.

RED DEAD REDEMPTION 2

بێگومان کۆمپانیای Rockstar بەناوبانگە بە یاریەکانی جیهانی کراوە و وا دیارە ئەم یاریەشی لەسەر هەمان ڕێچکە دەڕوات، چیرۆکی یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە شوێن کەوتنی پیاوانی مافیاکان کە پێشێلی یاساکان دەکەن و یاریەکە بەردەستە لە ئەمەزۆن بە نرخی 59.88$ دۆلار.

لە کۆتاییشدا ئایا تۆی بەکارهێنەر هیچ یەکێک لەم یاریانەت کردووە؟ یان پێشنیاری چ یاریەک دەکەیت؟ کە لە بابەتەکەدا ئاماژەمان پێنەداوە، لە لێدوان لەم بارەوە بدوێ.

تاگەکان PlayStation 4
بۆچوونەکان
  • Muhammad jalil

    God of war w gt sport w fifa 19 awana lay mn bashtrinn

بۆچونی تۆ