ئای ئۆ ئێس

10 لە خۆشترین یاریە کلاسیکیەکان دابگرە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

بێگومان پێش بەردەستبوونی ئەو یاریە زۆرەی کە لە ئێستادا هەیە زۆرینەمان ڕوومان کردبووە یاریەکانی کۆمپیوتەر، بەڵام یاریە کلاسیکیەکان کە بە دڵنیایەوە تام و چێژێکی دیکەی هەبوو، هەر بۆیەش وەک وەبیرهێنانەوەیەک بۆ سەردەمی ئەو یاریانە کە لەگەڵیاندا گەورە بووین، لەم بابەتەدا هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی 10 یاری کلاسیکی کە لە ئێستادا بەردەستکراون بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

Solitaire

بێگومان لەگەڵ بینینت بۆ وێنەکە یاریەکەت بیردێتەوە کە هەمیشە ڕاهاتبووین لەسەر ویندۆزەکانمان یاری پێبکەین.

Minesweeper

یەکێکە لە سەختترین یاریە کلاسیکیەکان کە هەتاوەکو ئێستاش خوودی خۆم نازانم چۆن یاری پێبکەم، تیایدا دەبێت ئەو شوێنانەی مینی تێدایە ئاگاداریان ببیت و شوێنەکانیان دانەگریت چونکە لەگەڵ داگرتنیان پێتدا دەتەقێتەوە و دەدۆڕێیت.

TETRIS

یاری TETRIS لەم یاریەدا پێویستە پێکهاتە جیاوازەکان کە لەسەرەوە دێتە خوارەوە ڕێکیان بخەیت و بیانگونجێنیت لەگەڵ شێوەکانی دیکەیدا.

BrickBreaker

ئەگەر هێشتاش بیری یاری BrickBreakerـی مۆبایلەکانی بلاکبێری دەکەیت ئەوا ئێستا ئەم یاریە بەردەستە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆیو ئای ئۆ ئێس و دەتوانیت لە بەستەرەکانی خوارەوە دایان بگریت.

slither.io

بێگومان هەموومان یاری کرمەکەمان لە بیرە کە بە منداڵی لە مۆبایلەکانی نۆکیادا یاریمان پێدەکرد، ئێستاش ئەم یاریە بە چەندین جۆر بەردەستکراوە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان و لە بەستەرەکانی خوارەوە دەتوانیت ئەم جۆرەشیان بۆ مۆبایلەکەت دابگریت.

Galaga

ئەگەر حەز بە یاریەکانی shoot em up هەیە ئەوا ئەم یاریە کلاسیکیە لەو جۆرەیە و تیادا کۆنتڕۆڵی فڕۆکەیەکی جەنگی دەکەیت و ئەو تەنانەی دێنە بەردەمت تێکیان دەشکێنیت.

Pacman

بە دڵنیایەوە لەگەڵ ناوهێنانمان بۆ یاریە کلاسیکیەکان پێویستە یاری بەناوبانگی Pacmanـیش ناوببەین، یاریەکە یەکێکە لە یاریە هەرە کلاسیکیەکان و چێژێکی زۆری هەیە گەر پێشووتر لەسەر ئامێرەکانی وەک ئەتاری کردبێتت.

4 in a Row

یاریەکی کلاسیکیە و تیایدا دەبێت چوار بازنە کە لە هەمان ڕەنگن بیانگەیەنیت بە یەک بێ ئەوەی بەرامبەرەکەت ڕێگریت لێ بکات.

Sonic The Hedgehog

ژیشک (ژووشک)ـی سۆنیک یەکێکە لە یاریەکانی کۆمپانیای SEGA تیایدا هەڵدەستیت بە تێپەڕاندنی سەختیەکان و ئاستە جیاوازەکان هەتاوەکو ببیتە براوە لە یاریەکەدا.

Asteroids

یاریەکی جەنگی ئاسمانییە و بێگومان یەکێکە لە یاریە کلاسیکیەکان و بەردەستکراوە بۆ هەریەک لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

تێبینی:

  • ئەگەر یاریەکان بەهۆی جیاوازی شوێنەوە لە لات بەردەست نەبوو ئەوا یەکێک لە ئەپە خۆڕاییەکانی VPN دابگرە و شوێنەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

29 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
663