هەواڵ
12, کانوونی دووەم 2013
گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له فه‌یسبووك رووده‌دات

زۆرینه‌ی وێبسایته‌كان باس له گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له تۆڕی كۆمه‌ڵایی فه‌یسبووك ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له به‌رواری ١٥ ی كانوونی دووه‌م (١٥/٠١/٢٠١٣) كاتژمێر ١٠ی به‌یانی به‌كاتی گرینچ واته كاتژمێر ١ی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان ڕووده‌دات و سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌كه له فه‌یسبووك ده‌ڵێت (وه‌ره و ته‌ماشاكه چی بنیاد ده‌نێین) كه بانگهێشتی میدیاكانی جیهانی كردووه بۆ باخچه‌ی میلنۆ له كالیفۆرنیا.
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه پێشبینی و لیكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند وێبسایتێكی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه:
1-هه‌ریه‌ك له وێبسایته‌كانی .xbrainsforum و hoax-slayer وThe weekly world news
ڕایانگه‌یاند كه له‌و به‌رواره‌دا فه‌یسبووك داده‌خرێت.
2- وێبسایتی IBNlive رایگه‌یاند ته‌نها بۆ ڕیكلامكردنه بۆ مۆبایلی فه‌یسبووك.
3- وێب سایتی mashableڕایگه‌یاند كه له‌و به‌رواره‌دا بانگێشتێكی گشتی ده‌كرێت بۆ ژه‌مه خۆراكی ته‌ندروست و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
4- the hunter پێشبینی ده‌كات كه ڕووداوه‌كه زیاتر بۆ ئاشكراكردنی بوارێكی پرۆگرامینه یاخود بۆ پیشاندانی به‌رهه‌مێك بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كردی كاتێك تابلێته تایبه‌ته‌كه‌ی پیشانی به‌كارهێنه‌رانی مایكرۆسۆفتدا، ئه‌مه‌ش لاساییكردنه‌وه‌یه‌ك بێت كه فه‌یسبووك بیه‌وێت هه‌مان ڕێگه‌ی مایكرۆسۆفت به‌كاربهێنێت.
5- وێبسایتی Entrepreneur پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه فه‌یسبووك چه‌ند یاسایه‌كی نوێ دابنێ كه په‌یوه‌ندی به وێنه‌ی تایملاینی ڕیكلامهكانهوه هه‌بێ له‌گه‌ڵ دیاریكردنی قه‌باره‌ی نووسین كه زیاتر نه‌بێت له سهدا٢٠ی قه‌باره‌ی وێنه‌كه.
6- وێبسایتی the vergeده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌و ڕووداوه‌ی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه ئه‌مه له ستراتیجییه‌تی كاره‌كانی فه‌یسبووك نییه به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی ڕووداوێكی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر ده‌كرێت.
7 – وێب سایتی download ده‌ڵێت پێش ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌مه‌و به‌ر فه‌یسبووك هه‌مان ڕێگای به‌كارهێنا بۆ ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شیكردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سكایپ بۆ ڤیدیۆ چاتین.
سەرچاوە: خەندان + ئەی ئایتی نیوس