ئینتەرنێت 13, كانونی دووه‌م 2013

کۆمپانیای گووگڵ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بۆ وەشانی ٢٤ ئەپدەیت دەکاتەوە.

کۆمپانیای گووگڵ وەشانێک نوێی لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم ڕاگەیاند کە ئەم وەشانەیان ژمارە ٢٤ هەڵدەگرێت. بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵێک چاکسازی پارێزگاری و بەڕۆژکردنی(ئەپدەیتکردنی) بۆ فلاش و پشتگیریکردنی لە زمانی بیرکاری “MathML” و زیادکردنی خێرای لە جێبەجێکردنی فرمانەکاندا.

ئەم ئەپدەیتە بۆ سیستەمەکانی ویندۆز و ماک و لینوکسـە و یەکەم وەشانە پشتگیری “MathML” بکات کە زمانی نوسراوی بیرکارییە و لە فایلە HTMLـەکاندا بەکاردەهێنرێت. بیرمان نەچێـت ئەم تایبەتمەندییە هەردوو وێبگەڕی فایەرفۆکس و سەفارییش پشتگیری دەکەن.

شایەنی باسە ١١ چاکسازی پارێزگاری تیداکراون و گەورەترینیان پەیوەستدارن بە PDF و جاڤاسکریپت و گەڕۆکی V8 سەرچاوەکراوەی تایبەت بە گووگڵ خۆی.

لێرەوە گووگڵ کرۆم بۆ ئامێرەکەت دابگرە:
https://www.google.com/intl/en/chrome/browser/index.html#eula

سەرچاوە aitnews

بۆچونی تۆ