گووگڵ

گووگڵ جەختیکردەوە لەسەر بەڵێنی خۆیانن و Android One بۆ دوو ساڵ نوێکاری پێدەگات

دوێنێ لە کاتی دەستکاری و نوێکردنەوەی ماڵپەڕی ئەندرۆید وەن، گووگڵ ئەو دێرەی سڕیوەتەوە کە دەڵێت هەموو ئەو مۆبایلانەی کە پشتبەستوون بە ئەندرۆید بۆ دوو ساڵ نوێکاریان پێ دەگات. ئەمە چەند دەنگۆیەکی بەدوای خۆیدا هێنا – ئایا گووگڵ پاشگەزبووەتەوە لە بەڵێنەکەی؟ ئایا پڕۆگرامی ئەندرۆید وەن شکستی هێنا لەو ئامانجەی بۆی دیاریکرابوو؟ کە ئامانج لێی زیاتر کۆکردنەوەی کۆمپانیاکان و ڕزگارکردنی ئەندرۆیدە لەو پەرشوبڵاویەی هەیەتی.

دەرکەوت کە هیچ شتێک لە ئارادا نییە و پێویست بە دڵەراوکێ ناکات. کاتێک گووگڵ بڕیاری لابردنی ئەو دێرە نوسینەی داوە بە مەبەستی گۆڕینی دیزاینی ماڵپەڕی ئەندرۆید وەن، ئەم گۆڕانکاریە هیچ کاریگەریەکی لە بڕیاری دوو ساڵەی ناردنی نوێکاری ئەندرۆید وەن نەکردووە. بوونی لۆگۆ و مۆری ئەندرۆید وەن لەسەر پشتی مۆبایلەکەت هێشتا گرەنتی دوو ساڵی نوێکاری ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکەت دەکات، بێگومان ئەمە لە ساتی دەرچوونیەوە تا دوو ساڵ دواتر.

وتەبێژی فەرمی گووگڵ بە ئیندیا تودەی ڕاگەیاندووە کە “ئێمە بەڵێنمان دووپاتدەکەینەوە کە دوو ساڵ نوێکاری بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید وەن بەڕێ بکەین و دیزاینی ماڵپەڕەکەمان هیچ کاریگەری لەسەر بەڵێنی ئەو پڕۆگرامە نابێت.”

کەواتە ئەگەر مۆبایلەکەت لە زنجیرەی ئەو مۆبایلانەیە کە بە پشتبەستوون بە ئەندرۆید، هیچ دوودڵ مەبە و دوو ساڵ لە دوای یەک نوێکاری گووگڵت پێ دەگات.

سەرچاوە :

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165